ئەمڕۆ رۆژی جیهانیی كتێب و مافی نووسەرە

:: AM:10:07:23/04/2025 ‌
ساڵی 1995 لە كۆنفرانسی گشتیی یونسكۆدا كە لە 23ی نیسان لە پاریس بۆ ئاهەنگگێڕان تایبەت بە كتێب و نووسەران بەرێوەچوو، بە هاندانی هەمووان بۆ گەڕان لەناو لاپەڕەكانی كتێبەكاندا دیاری كرا.

مەبەست لە دیاریكردنی رۆژەكە، بەرەوپێشبردن و چێژوەرگرتنە لە كتێب و خوێندنەوە و رێزگرتنی نووسەر و كتێبە.

لەم رۆژەدا لە سەرانسەری دنیا ئاهەنگی تایبەت بەڕێوە دەچێت، كتێب وەك بنەمای سەرەكیی گۆڕانكارییەكانی مرۆڤ بیر دەخرێتەوە، ئەمڕۆ وڵاتان و میلەتەكان تیشك دەخەنە سەر هێزی ئەفسووناویی كتێب وەك پردێك لە نێوان رابردوو و داهاتوودا، پێوەندیی نێوان نەوەكان و كولتوورەكان.

یونسكۆ و رێكخراوە نێودەوڵەتییەكان كە لە سێ كەرتی سەرەكیی پیشەسازیی كتێبدا چالاكن، دەزگاكانی چاپ و بڵاوكردنەوە، كتێبفرۆشان و كتێبخانەكان بۆ پاراستنی زەبری رۆژەكە، چەندان دەستپێشخەری و چالاكی رێكدەخەن.

كتێب گرنگترین داهێنانەكانی مرۆڤە، ئەمەش وایكرد بێتە پەڕینەوەی خێرای مرۆڤ لە قۆناغی سەرەتاییەوە بۆ قۆناغی گلۆبال، لە كتێبەوە مرۆڤ ئاكارەكان فێر بوو، بەهاكان گەشەیان كرد، زانست پێش كەوت، دنیا بوو بەو دنیایەی ئێستە هەیە.




وشە - سۆران عەزیز