ئەمڕۆ شەموو 26ی نیسان، لە رێوڕەسمێكدا لە تەلاری هونەر لە سلێمانی، خەڵاتی زێڕینی بلە دەبەخشرێتە كەسانی نموونەیی.
خەڵاتی زێڕینی بلە كە ساڵانە لە یادی كۆچی دوایی ئیبراهیم ئەحمەددا بەڕێوە دەچێت، دەدرێتە كەسانی نموونەیی لە چەند بوارێكدا.
لە ساڵانی پێشوودا خەڵات بەخشرایە دایكی نموونەیی، نووسەری نموونەیی، پاراستنی زمان، دادوەری نموونەیی، توێژەری نموونەیی، چالاكی نموونەیی، نووسەر و ئەكادیمیستی نموونەیی، رۆژنامەنووس و نووسەری نموونەیی دۆستی كورد.
ساڵی 2001 رێكخراوی "ئیبراهیم ئەحمەد" دامەزراوە كە ساڵانە "خەڵاتی بلە" پێشكەش بە كەسایەتییە دیار و سەركەوتووەكان دەكات.
ئیبراھیم ئەحمەد لە تەمەنی 86 ساڵی لە هەشتی نیسانی 2000دا لە لەندەن كۆچی دوایی كرد، تەرمەكەی گوازرایەوە بۆ سلێمانی و ھەر لەو شارەش بەخاك سپێردرا.