كیژان خه‌سره‌و خانمه شێوه‌كار ساڵی 1999 له شاری هه‌ڵه‌بجه له دایك بووه، به‌ڵام له سلێمانی گه‌وره بووه، ده‌رچووی كۆلێژی هونه‌ره له به‌شی گرافیك دیزاین له زانكۆی سلێمانی، ئه‌و له پاڵ خوێندنی زانكۆ، وه‌ك مه‌یكئه‌پ ئارتیستیش كاری كردووه و له دیمانه‌یه‌كدا بۆ ''وشه'' گوتی، ئێسته ئیشه سه‌ره‌كییه‌كه‌ی وێنه‌كێشان و دروستكردنی تابلۆ و فرۆشتنیانه له ڕێگه‌ی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان.
خه‌ڵك به‌گشتی حه‌ز به چ تابلۆیه‌ك ده‌كه‌ن بۆ هه‌ڵواسین؟
به گشتی من به هه‌موو جۆره ستایلێك ئیش ده‌كه‌م، به‌ڵام زیاتر سه‌رنجم له‌سه‌ر تابلۆیه و حه‌ز ده‌كه‌م كاره‌كانم ته‌نیا له‌سه‌ر تابلۆی كانڤاس بێت، به بۆیه‌ی ئه‌كریلیك و بۆیه‌ی ڕۆنی كار ده‌كه‌م، حه‌زی خه‌ڵكیش جۆراوجۆره و به دڵی كڕیار ده‌كه‌م، به‌پێی ئه‌و تابلۆیه‌ی داوای ده‌كات .
چه‌ند پێشانگه‌ت كردوونه‌ته‌وه؟
له سێ پێشانگه به‌شداریم كردووه، كۆنسێپتی پێشانگه‌كان له ژێر ناوی ئافره‌ت بووه، یه‌كه‌م پێشانگه‌م به ناوی ژێرزه‌مینه كه چه‌ند هونه‌رمه‌ندێكی ئافره‌تی له‌خۆ گرتبوو. دووه‌م كارم پێشانگه‌ی هاواره‌كانی ژێرخاك بوو، ماوه‌ی كاركردن و كردنه‌وه‌ی پێشانگه‌كه‌م ته‌نیا 20 ڕۆژ بوو كه 20 تابلۆی ته‌عبیری له خۆ گرتبوو، هه‌ر كارێكم باس له چیرۆكی ژنێك ده‌كرد كه به بێ تاوان له‌لایه‌ن برا و باوك و كه‌سوكاری نزیكه‌وه كوژرابوون له ژێر ناوی شه‌ره‌ف، كێله‌كانیان هیچ ناو و نازناوێكی له‌سه‌ر نه‌بوو. هه‌ردوو پێشانگه‌كه‌م له شاری سلێمانی بوو له ئه‌منه سووره‌كه‌ی. پێشانگه‌ی هاوبه‌شی سێیه‌مم له هه‌ولێر بوو له كۆلێژی كوردستان كه به دوو تابلۆ به‌شداریم كرد، كاره‌كانم هی پێشانگه‌ی دووه‌مم بوون.
بۆ ئه‌وه‌ی ببیت به شێوه‌كارێكی به‌توانا ده‌بێت چ تایبه‌تمه‌ندییه‌كت هه‌بێت؟
ئه‌و شتانه‌ی به ده‌ستیان ده‌هێنین ئاسان نییه و هه‌وڵ و ماندبوونی زۆری ده‌وێ. منیش له‌لایه‌ن خێزانه‌كه‌م پشتگیری نه‌كرام بۆ ئه‌وه‌ی له به‌شی هونه‌ر بخوێنم و ڕێگر بوون، بۆیه ساڵێك دابڕام، دواتر خۆشبه‌ختانه هه‌وڵم دا و رازیم كردن و دوای خه‌ونه‌كه‌م كه‌وتم، ڕاسته به‌شێكم ته‌واو كردووه و كار له به‌شێكی تر ده‌كه‌م، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئه‌كادیمیش فێر نه‌بیت، له ژێر ده‌ستی مامۆستایه‌ك به دڵنیاییه‌وه ده‌كرێ له سه‌رچاوه‌ی تری وه‌ك یوتیوب فێر بیت.
بیرت لێ نه‌كردووه‌ته‌وه خولێكی فێركاریی هونه‌ری شێوه‌كاری بكه‌یته‌وه؟
بیرم كردووه‌ته‌وه رۆژێك وانه به منداڵان بڵێمه‌وه، چونكه ئه‌و حه‌زه له منداڵی‌دا دروست ده‌بێت، كاتێك كه له قوتابخانه بووم مامۆستاكانم وه‌ك نموونه ناویان ده‌بردم، ئه‌وه‌ش بۆ من زۆر گه‌وره بوو و توانیم باوه‌ڕم به خۆم هه‌بێت و په‌ره به خولیاكه‌م بده‌م، هه‌رگیز بیرم ناچیته‌وه و مامۆستای سه‌ره‌تاییم وه‌ك نموونه ده‌بینم، بۆیه حه‌ز ده‌كه‌م منیش رۆژێك له رۆژان ببمه هانده‌ر بۆ منداڵێك كه له گه‌وره‌بوون منی بیر نه‌چێته‌وه.
خاوه‌نی چه‌ند تابلۆی؟
به‌ڕاستی ناتوانم مه‌زنده‌ی ئه‌وه بكه‌م كه خاوه‌نی چه‌ند تابلۆم، له‌به‌رئه‌وه‌ی ئیشی هونه‌ری ئێسته وه‌ك بزنزێكیش كاری له‌سه‌ر ده‌كه‌م، به‌رده‌وام خه‌ریكی ئیشم بۆ خه‌ڵك و ده‌یانفرۆشم، بۆیه نازانم ژماره‌یان چه‌نده.
دڵت به چ تابلۆیه‌كی خۆت ده‌كرێته‌وه كه فرۆشتنی له‌سه‌ر نییه؟
ئێسته كارێكی وام نییه بۆ خۆم كردبێ و فرۆشتنی نه‌بێت، هه‌رچیشم بۆ خۆم دروست كردووه، دووباره داخوازی له‌سه‌ر هه‌بووه و فرۆشتوومه، به‌ڵام دڵم به هه‌موو ئیشه‌كانی خۆم خۆشه.
بۆچی هونه‌رمه‌ندانی شێوه‌كار دره‌نگتر ناوبانگ په‌یدا ده‌كه‌ن وه‌ك له بواره هونه‌رییه‌كانی تر؟
وه‌ك خۆم ناوێكی باشم هه‌یه و توانیومه له ڕێی سۆشیال میدیا كاره‌كانم پێشانی خه‌ڵك بده‌م كه‌م تا زۆر وه‌ك كیژانی وێنه‌كێش ده‌مناسن، ئه‌مه‌ش بۆ من گه‌وره‌ییه كه نازناوێكی به‌م شێوه‌م هه‌یه، به‌ڵام له چاو هونه‌رمه‌ند و ئه‌كته‌رێك له‌وانه‌یه كه‌متر شته‌كه‌ی بڵاو بێته‌وه، چونكه ئێمه به‌رده‌وام حه‌زمان له گۆرانییه و حه‌زمان لێیه ئاشنای گۆرانیی تازه بین، ئه‌گه‌ر سه‌یریشی نه‌كه‌ین، به تایبه‌ت ئه‌وا له جێیه‌ك له‌لایه‌ن كه‌سێك هه‌ر گوێبیستی ده‌بین. بۆ ئه‌كته‌ریش زۆربه‌ی دراماكان له tv پێشان ده‌درێن كه ئه‌مه به‌ر هه‌موو كه‌س و ته‌مه‌نێك ده‌كه‌وێ و زوو ئاشنا ده‌بن پێیان، ئه‌مه‌ش هۆكارێكی تری زوو ناساندنیانه.
وشه\ئه‌حمه‌د تاریق