هونەرمەندی گۆرانیبێژ ئاگرین دڵشاد، بەرهەمێكی نوێی بڵاو كردەوە و پێشكەشی هەوادارەكانی دەكات.
گۆرانیبێژی لاوی كورد ئاگرین دڵشاد لە كەناڵی تایبەتی خۆی لە یوتیوب، نوێترین بەرهەمی بە ناوی "ناگریم" بڵاو كردەوە.
ئەم بەرهەمە لە هۆنراوەی هێمن حەمید و ئاوازی ئاگرین دڵشاد و بەرهەمهێنانی ئاڕت كراونە.
ئاگرین دڵشاد لە ساڵی 1995 لە دایك بووە، ساڵی 2014 پەیمانگەی هونەرە جوانەكانی تەواو كردووە، ئێستە یەكێكە لە گۆرانیبێژە گەنجەكان كە كلیپ و گۆرانییەكانی بینەر و گوێگرێكی زۆریان هەیە، باوكیشی گۆرانیبێژە و بە "حەمە چاوجوان" ناسراوە.