شێوه‌كارێكی گه‌نج به‌هره و تواناكانی خۆی ده‌رده‌خات و له یه‌كه‌م پێشانگه‌ی كۆلێژه‌كه‌یدا، به كۆمه‌ڵێك به‌رهه‌م و تابلۆ به‌شداریی كرد.
كانی كامه‌ران خه‌ڵكی چۆمانه و له قۆناغی كۆتایی به‌شی شێوه‌كاریی كۆلێژی هونه‌ره جوانه‌كانه، به‌هۆی ئه‌و به‌هره و توانایه‌ی هه‌یه‌تی، شێوه‌كارێكی سه‌ركه‌وتووی لێ ده‌رچووه و سه‌رنجی مامۆستایان و قوتابییانی بۆ لای خۆی راكێشاوه.
ئه‌و به بۆنه‌ی ده‌رچوونی له كۆلێژ، به‌شداریی له ده‌یه‌مین فێستیڤاڵی پێشانگه‌ی كۆلێژی هونه‌ره جوانه‌كان كردووه و كۆمه‌ڵێك تابلۆی سه‌رنجڕاكێشی خستووه‌ته روو.
كانی كامه‌ران بۆ ''وشه'' گوتی، پڕۆژه‌ی ده‌رچوونم باس له توانای ژن ده‌كات، ژن ده‌توانێت له یه‌ك كاتدا چه‌ندان كاری جیاوازی هه‌بێت.
ئه‌و شێوه‌كاره تابلۆكانی شی ده‌كاته‌وه و ده‌ڵێت، به رواڵه‌ت باس له جه‌نگ ده‌كه‌ن، به‌ڵام ئه‌گه‌ر له تابلۆكان قووڵ ببیته‌وه، باس له شۆڕشگێڕیی ژن ده‌كه‌ن. ژن له یه‌ك كاتدا ده‌توانێت دایك بێت، خۆشه‌ویست بێت، هاوسه‌ر و په‌ناگه و شۆڕشگێڕ بێت. ئه‌و هونه‌رمه‌نده هه‌وڵی داوه به هونه‌ری شێوه‌كاری به‌رپرسیارێتییه‌كانی ئافره‌ت له جه‌نگدا به‌رجه‌سته بكات.
وشه\ئه‌حمه‌د تاریق