میدیاكانى ئه‌ڵمانیا باس له مردنى ژیوار حاجبى (خه‌ته‌ر) ده‌كه‌ن، كه راپه‌رێكى به‌ناوبانگى ئه‌ڵمانى به ره‌چه‌ڵه كورده و خه‌ڵكى رۆژهه‌ڵاتى كوردستانە، به‌ڵام تا ئێستا هۆكارى مردنه‌كه‌ى دیار نییه.
ئه‌مڕۆ هه‌ینى نۆى ئایار، میدیاكانى ئه‌ڵمانیا چه‌ندان راپۆرتیان له‌سه‌ر مردنى خه‌ته‌ر بڵاوكردووه‌ته‌وه، كه به به‌ناوبانگترین راپه‌رى ئه‌ڵمانى داده‌نرێت. له‌وانه ماڵپه‌ڕى (
Faroutmagazine) راپۆرتێكى درێژى له‌سه‌ر ئه‌و هونه‌رمه‌نده بڵاوكردووه‌ته‌وه به ناونیشانى " ئه‌ستێره‌ى راپى ئه‌ڵمانى خه‌ته‌ر له 43 ساڵى مرد".
له راپۆرته‌كه‌دا هاتووه، له دایك و باوكێكى كوردى ئێران له دایكبووه و به هۆى هێرشه‌كانى سه‌دام حوسێنه‌وه ناچار بووه له وڵاته‌كه رابكات و ماوه‌یه‌كیش له عێراق بووه، ئه‌مه به‌ر له‌وه‌ى بچێته ئه‌ڵمانیا و ببێته ئه‌ستێره‌یه‌كى دره‌وشاوه و ره‌گه‌زنامه‌ى ئه‌و وڵاته وه‌ربگرێت".
هه‌ر به‌گوێره‌ى راپۆرته‌كه‌ى فۆرئاوت مه‌گه‌زین، ژیوارحاجبى نزیكه‌ى شه‌ش ئه‌لبۆمى راپى بڵاوكردووه‌ته‌وه و رۆڵێكى گرنگیشى له بوارى هیپ هۆپى ئه‌ڵمانى هه‌بووه. له ساڵى 2015 یاداشته‌كانى خۆى بڵاوكردووه‌ته‌وه و ته‌نانه‌ت تێیدا راشكاوانه باسى ئه‌وه‌ى كردووه، له سه‌ره‌تاى ته‌مه‌نى به تۆمه‌تباریى گیراوه. سه‌باره‌ت به‌وه‌ى بۆچى راپى به ئه‌ڵمانى له برى ئینگلیزى گوتووه، وه‌ك راپۆرته‌كه باسى كردووه، خه‌ته‌ر پێشتر له دیمانه‌یه‌كى گوتویه‌تى، "مه‌به‌ستم پاره و سه‌ركه‌وتن نه‌بووه، به‌ڵكو هۆكاره‌یه من به ئه‌ڵمانى بیر ده‌كه‌مه‌وه".
فورئاوت مه‌گه‌زین باسى له‌وه كردووه، به‌گوێره‌ى زانیارییه‌كان تا ئێسته هۆكارى مردنى خه‌ته‌ر دیار نییه، به‌ڵام له میدیاكان و تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان پرسه و ده‌ربڕینى په‌ژاره بڵاو ده‌كرێنه‌وه. ئه‌و ماڵپه‌ڕه باسى له‌وه‌ش كردووه خه‌ته‌ر هاوسه‌ره‌كه‌ى به‌ناوى فارڤا (Farva) جێهێشتووه، كه 15ساڵ به یه‌كه‌وه ژیاون و پێنج منداڵیان هه‌یه.
جیا له‌مه‌ش رۆژنامه‌ى بیلد
(Bild) ئه‌ڵمانى راپۆرتێكى له‌سه‌ر بڵاوكردووه‌ته‌وه و له‌سه‌ره‌تاى راپۆرته‌كه باسى له‌وه كردووه، خه‌ته‌ر له رابردوودا پێشینه‌ى تاوانى هه‌بووه و پۆلیسى ئینته‌رپول به‌دواى گرتنى بووه، به‌ڵام دواتر بووه راپه‌رى یه‌كه‌م له ئه‌ڵمانیا. ئه‌و رۆژنامه ئه‌ڵمانیه‌ش باسى ئه‌وه‌ى كردووه، شڵه‌ژانێك له نێو بوارى هیپ هۆپى ئه‌ڵمانى به هۆى مردنى خه‌ته‌ره‌وه دروست بووه، به‌ڵام هۆكارى مردنه‌كه‌ى دیار نییه، ته‌نانه‌ت هه‌ندێك ده‌ڵێن له به‌رلین مردووه و هه‌ندێكى تریش ده‌ڵێن له كۆڵن.
خه‌ته‌ر ناوى راسته‌قینه‌ى ژیوار حاجبى بووه و كوڕى هونه‌رمه‌ندى ناسراوى كورد ئیقبال حاجبییه له دایكبووى 1981ى سنه‌یه و له ئه‌ڵمانیا به "خه‌ته‌ر" ناسراوه.هه‌ر به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیارییانه‌ى میدیاى ئه‌ڵمانى خه‌ته‌ر سامانێكى زۆرى هه‌بووه و كارى كردووه.