ده‌ریا كاكه‌یی ئه‌و هونه‌رمه‌نده كرماشانییهیه كه جگه له گۆرانی، ئامێره‌كانی ته‌نبوور، دیوان و عوود ده‌ژه‌نێت، ئه‌و له فێستیڤاڵێكی ئامێره‌كانی ئێران‌دا پله‌ی یه‌كه‌می له ژه‌نینی ته‌نبوور به‌ده‌ست هێناوه، سالی رابردووش نازناوی باشترین گۆرانیبێژی كرمانشانی به‌ده‌ست هێنا. له چاوپێكه‌وتنێكدا بۆ ''وشه'' باسی له‌وه كرد كه به‌شێك له چالاكییه‌كانی خۆی بۆ هه‌رێمی كوردستان گواستووه‌ته‌وه، پێی وایه هه‌ر كات كوالێتیی به‌رهه‌م دابه‌زی باشتره گۆرانیبێژ واز بهێنێت.
چۆن ده‌كرێ گۆرانییه‌ك بگاته ناو خه‌ڵك و پێشوازیی لێ بكرێت؟
ئه‌گه‌ر كاره‌كانی گۆرانیبێژێك باش بێت خه‌ڵك به جۆش و خرۆشه‌وه شوێن كاره‌كانی ئه‌و هونه‌رمه‌نده ده‌كه‌ون، بۆیه من پێم وایه به‌فێربوونی بنه‌ماكانی گۆرانیگوتن و نمایشی دروست، به‌رهه‌می هه‌ر هونه‌رمه‌ندێك به ئاسانی له تۆڕهكاندا بڵاو ده‌بێته‌وه.
بۆچی هونه‌رمه‌ندانی ئێسته زیاتر گرنگی به رووخسار ده‌ده‌ن؟
پێوه‌سته به ئامانجه‌كانی هونه‌رمه‌نده‌وه كه ئایا به دوای ده‌ركه‌وتن له دنیای هونه‌ریدا ده‌گه‌ڕێت یان به‌دوایی ئامانجێكی تردایه، من هه‌رگیز بیرم له جوانی نه‌كردووه‌ته‌وه و هه‌رگیزیش بیری لێ ناكه‌مه‌وه، ئامانجم خزمه‌تكردنی كولتوور و هونه‌ری كوردییه .
چ كاتێك باشه بۆ ئه‌وه‌ی هونه‌رمه‌ند واز له كاری هونه‌ری بهێنێت؟
هه‌ركاتێك به‌رهه‌می هونه‌رمه‌ندێك له كوالێتی دابه‌زێت باشتره واز له كاری هونه‌ری بێنێت، هۆكاری گرنگ هه‌یه بۆ بوون به گۆرانیبێژ، له‌وانه هه‌بوونی ده‌نگێكی باش، هه‌بوونی زانیاری له بواری موزیك، هه‌بوونی ئامانجی دروست له گۆرانیدا.
له سه‌ره‌تای كاركردنتدا تاچه‌ند بڕوات به خۆت بوو كه ببیت به هونه‌رمه‌ندێكی ئاوا سه‌ركه‌وتوو؟
دایك و باوكم له منداڵییه‌وه باوه‌ڕیان به ده‌نگم هه‌بووه، به سوودوه‌رگرتن له زانست و مامۆستای باش ده‌نگم به‌هێز كردووه، هه‌روه‌ها زۆر به جۆش و خرۆش بووم بۆ فێربوونی گۆرانی و دڵنیا بووم كه رۆژێك دێت سه‌ركه‌وتوو ده‌بم، هه‌رچه‌نده دوور بووم له گه‌یشتن به لووتكه‌ی سه‌ركه‌وتن.
تۆ له كرمانشان ده‌ژیت تاچه‌ند له‌وێ توانیوته كاره هونه‌رییه‌كانت به‌باشی جێبه‌جێ بكه‌ی؟
له كرمانشان و رۆژهه‌ڵات به‌داخه‌وه كاركردن بۆ خانمه گۆرانیبێژه‌كان زۆر قورسه و كۆت و به‌ندی زۆر هه‌یه، هیچ گۆرانیبێژێكی ژن مافی ئه‌وه‌ی نییه به ئاماده‌بوونی پیاوان گۆرانی بڵێت یان له كۆنسێرته‌كاندا نمایش بكات، بۆیه به‌هۆی ئه‌م به‌رته‌سككردنه‌وه‌ی ئازادییه‌كان، زۆرینه‌ی نمایشه گشتییهكانم له باشوور به‌ڕێوه ده‌چێت.
زۆر له هونه‌رمه‌ندان دره‌نگ ژیانی هاوژینی پێك ده‌هێنن به هۆی كاری هونه‌رییه‌وه، ئایا تۆ به‌نیازی ژیانی هاوژینیت؟
ته‌مه‌نم گونجاو نییه بۆ هاوسه‌رگیری، بیركردنه‌وه له هاوسه‌رگیری له كاره هونه‌رییه‌كانم دوورم ده‌خاته‌وه، بۆیه ئێسته هیچ نیازێكم نییه بۆ هاوسه‌رگیری و بیریشی لێ ناكه‌مه‌وه .
وشه\ئه‌حمه‌د تاریق