شادی غولامی خه‌ڵكی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان، خاوه‌ن ده‌نگێكی تایبه‌ت و كۆمه‌ڵێك به‌رهه‌می جوان و ناوازه‌یه، ئه‌و له چاوپێكه‌وتنێكدا بۆ ''وشه'' وێڕای ئاماژه‌دان به دۆخی هونه‌ر له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان، باس له‌وه ده‌كات كه پێشوازییه‌كی زۆر له كۆنسێرته‌كانی ده‌كرێ ته‌نانه‌ت ئه‌و كۆنسێرتانه‌یش كه له تاران به‌ڕێوه‌یان ده‌بات.
دۆخی هونه‌ر له ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان به تایبه‌ت بۆ ژنان چۆن هه‌ڵده‌سه‌نگێنن؟
ڕاستییه‌كه‌ی ئاسته‌نگ و فشاری زۆر هه‌ن كه له‌سه‌ر ڕێگه‌ی پێشكه‌وتنی هونه‌ر له ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستاندا وه‌ستاون، به‌تایبه‌ت بۆ هونه‌رمه‌ندانی ئافره‌ت، به‌ڵام له هه‌مان كاتدا ئه‌و ئاسته‌نگانه بوونه‌ته هانده‌رێك بۆ ئافره‌تانی هونه‌رمه‌ندی كورد تا داهێنانی زیاتر بكه‌ن، بۆ دابینكردنی باشترین و به‌رده‌وامبوون له كاری هونه‌ری و تێكۆشان بۆ تیشك خستنه سه‌ر به‌هره‌كانیان و پێشخستنی هونه‌ری كوردی له هه‌موو ئاسته‌كاندا، ئه‌مه‌ش بووه‌ته جێگه‌ی شانازی بۆ خانمه هونه‌رمه‌ندان كه به‌رانبه‌ر ئاڵنگارییه‌كان بوه‌ستنه‌وه، ئێمه له‌ژێر چه‌ندان فشار و ئاسته‌نگدا كار ده‌كه‌ین و كۆمه‌ڵگه پاڵپشتیی هونه‌رمه‌ندانی ئافره‌ت ناكات، به‌ڵام ئافره‌تانی هونه‌رمه‌ند ده‌بێت ئاگاداری پێداویستییه‌كانی كۆمه‌ڵگه بن. لێره‌دا پێویسته ئاماژه به‌وه بكه‌م كه ئافره‌ته هونه‌رمه‌نده‌كان خاوه‌نی بیر و عه‌قڵێكی فراوانن، بۆیه بارودۆخ باشه و ئه‌مه‌ش ڕێگه‌خۆشكه‌ره بۆ ئه‌وه‌ی تێكۆشانی زیاتر بكه‌ن.
له ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان ده‌یان گرووپی هونه‌ری هه‌ن، تا چه‌ند كاریگه‌رییان له‌سه‌ر پێشخستنی هونه‌ری كوردی هه‌بوو؟
كاریگه‌ریی زۆر گه‌وره‌یان له‌سه‌ر هه‌موو چین و توێژه‌كانی كۆمه‌ڵگه به‌تایبه‌تی منداڵان و ئافره‌تان هه‌یه، به‌تایبه‌تیش بۆ وه‌ستانه‌وه به‌رانبه‌ر به‌و هه‌ڵمه‌ته ڕۆژئاواییه‌ی كه هونه‌ر و كولتووری ڕه‌سه‌نی كوردی ده‌كاته ئامانج له كوردستاندا له جلوبه‌رگه‌وه تا موزیك و گۆرانی. ئه‌گه‌ر ئه‌م گرووپانه كار نه‌كه‌ن له‌سه‌ر پاراستنی زمانی كوردی و پێشخستنی هونه‌ری فۆلكلۆری كوردی و زیندووكردنه‌وه‌ی، ئه‌وا بێگۆمان ئه‌م هونه‌ره ڕه‌سه‌نه له نێوان نه‌وه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌دا له‌ناو ده‌چێت، به‌ڵام پێویسته به زانیاریی زیاتر بۆ هونه‌ری كوردی تێ‌بكۆشین و دڵخۆشییه‌ك بێت بۆ كۆمه‌ڵگه، هه‌رچه‌نده ئه‌مه له ڕووی مادییه‌وه له ئاستی پێویستدا نییه، به‌ڵام له بواری ڕۆحی و مه‌عنه‌وییه‌وه و كارێكی زۆر به‌رزه، چونكه هه‌ست به به‌رده‌وامبوون ده‌كه‌ی و ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی بگه‌ی به كه‌سانی تریش چ پیاو بێت یان ئافره‌ت.
ئه‌و ئاسته‌نگانه چین كه دێنه سه‌ر ڕێگه‌تان وه‌ك ئافره‌ت له ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان؟
هونه‌ر پێوه‌ندییه‌كی ڕاسته‌وخۆی به ته‌واوی كایه‌كانی ژیانه‌وه هه‌یه، ئاسته‌نگه‌كان زۆرن و یه‌كێك له ئاسته‌نگه دیاره‌كان بریتییه له ئاسته‌نگی ئابووری، چونكه هونه‌رمه‌ند پێویسته كات و ژیان و پاره‌ی خۆی ته‌رخان بكات بۆ كاری هونه‌ری تا بتوانێت ئه‌فراندن له هونه‌ردا بكات، ئه‌گه‌ر هونه‌رمه‌ند ئافره‌ت بێت، ئه‌وا زۆر سه‌ختتره، چونكه ئافره‌تبوون له خۆیدا گرفتێكی گه‌وره‌یه له كۆمه‌ڵگه‌ی كوردیدا، ئه‌گه‌ر ئافره‌ت له به‌رنامه‌یه‌كدا هه‌ڵه‌یه‌كی بچو‌وكیش ئه‌نجام بدات، هه‌زاران قسه‌ی دێته سه‌ر، سه‌ره‌تا پێویسته قه‌ناعه‌ت به كۆمه‌ڵگه بهێنی به‌وه‌ی كه تۆش مافی خۆته كاری هونه‌ری ئه‌نجام بده‌ی، ئه‌مه‌ش ئاسان نییه. من هاوسه‌ره‌كه‌م خۆی هونه‌رمه‌نده ڕه‌نگه ئه‌مه بۆ من تا ئاستێك ئاسانتر بێت، بڵام به‌شێكی زۆری كۆمه‌ڵگه ئه‌م كاره‌یان قبووڵ نییه، ئافره‌ت پێویسته وریای جلوبه‌رگ شێوازی ده‌ركه‌وتن و ڕووخساری خۆی بێت، ئه‌مه بۆ پیاو به‌و شێوه‌یه نییه و ئاسانتره، چونكه هه‌موو كه‌سێك قسه له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌تانه ده‌كات و ئه‌مه نه‌به‌ستراوه‌ته‌وه ته‌نیا به ڕه‌خنه‌گرانی هونه‌رییه‌وه، ئه‌گه‌ر نه‌توانێت به‌رگه‌ی ئه‌م هه‌موو ڕه‌خنه‌یه بگرێت، ئه‌وا بێ‌توانا ده‌بێت، ئاسته‌نگی دووه‌م ئه‌وه‌یه كه هونه‌رمه‌ند ناتوانێت هونه‌ر بكاته پیشه‌ی سه‌ره‌كیی ژیان، به‌ڵكو ده‌بێ له‌پێناوی ژیاندا هونه‌ر بكات، كه‌واته هونه‌ر ده‌بێته بواری خێزانی، فیزیكی و ته‌واوی كایه‌كانی ژیان. له وڵاتانی پێشكه‌وتوودا هونه‌رمه‌ند ته‌نیا كاری هونه‌ری ده‌كات، چونكه ژیانی له ڕێگه‌ی هونه‌ره‌وه دابین كراوه، به‌ڵام لێره هونه‌ر په‌راوێز خراوه و هونه‌ر هیچ داهاتێك بۆ هونه‌رمه‌ند دابین نه‌كات.
جه‌ماوه‌ر حه‌زی له چ جۆره ڕیتمێكه، ئایا ڕیتمی نوێی په‌سنده یان گۆرانیی كۆن و ڕه‌سه‌ن؟
كۆمه‌ڵگه به گشتی هونه‌رمه‌ند نین و ئه‌ركیان له‌سه‌ر شان نییه، هێرشی كولتووریی ڕۆژئاوا یه‌كێكه له بابه‌ته مه‌ترسیداره‌كان كه تووشی میله‌تی كورد بووه، پێویسته هونه‌رمه‌ند هه‌وڵ بدات كه جه‌ماوه‌ر شوێنی بكه‌وێت، نه‌ك جه‌ماوه‌ر هونه‌رمه‌ند بگۆڕێت، چونكه به‌شێكیان حه‌ز له كاری كۆن و فۆلكلۆر ده‌كه‌ن و جه‌ماوه‌رێكیش هه‌یه ئاره‌زووی كاری نوێ و مۆدێرن ده‌كات، هونه‌رمه‌ندانیش ئاره‌زووی خۆیانه ئه‌وه‌ی كاری فۆلكلۆر و ڕه‌سه‌ن پێشكه‌ش ده‌كه‌ن یان كاری نوێ پێشكه‌ش بكه‌ن، به گشتی من وا بیر ناكه‌مه‌وه كه جه‌ماوه‌ر ڕازی بكه‌م و شوێنی بكه‌وم، به‌ڵكو ده‌بێ به‌پێچه‌وانه‌وه بێت، من خۆ ستایلێكم هه‌یه. هونه‌ر واته ئه‌رك، با هه‌زار كه‌س گوێت لێ نه‌گرن و ته‌نیا 200 كه‌س گوێی لێ بگرن، به‌ڵام ئه‌م 200 كه‌سه با شتێكی نوێیان گوێ لێ بێت و زۆر شتیان بیر بخاته‌وه و سوودی لێ وه‌ربگرن و ببێته كارێكی ناو هونه‌ری نوێ، ڕاشكاوانه ده‌ڵێم ئه‌گه‌ر ئێمه شوێن جه‌ماوه‌ر بكه‌وین تا 10 ساڵی تر هونه‌ری كوردیی ڕه‌سه‌ن له‌ناو ده‌چێت، چونكه به‌شێكی زۆری جه‌ماوه‌ر ڕه‌نگه شاره‌زای هونه‌ر نه‌بن و هه‌ست به‌و به‌رپرسیاریه‌تییه نه‌كه‌ن كه هونه‌رمه‌ند هه‌ستی پێ ده‌كات.
زیاتر حه‌ز ده‌كه‌ی گۆرانیی كام هونه‌رمه‌ندی چوار پارچه‌ی كوردستان بڵێیته‌وه؟
هونه‌رمه‌ندانی پێشوو كارێكی وایان ئه‌نجام داوه كه موزیك و گۆرانیی ڕه‌سه‌نی كوردی له ناو هونه‌رمه‌نداندا به زیندوویی بمێنێته‌وه، من چێژیان لێ ده‌بینم و سوود وه‌رده‌گرم له ڕیتمه‌كانیان، هه‌ندێك جار گۆرانییه‌كانیشیان ده‌ڵێم، به‌تایبه‌تی هونه‌رمه‌ندان ماملێ، ناسری ڕه‌زازی، تاهیر تۆفیق، حه‌سه‌ن زیره‌ك و چه‌ندانی تر، ئه‌مانه هونه‌رمه‌ندگه‌لێكن كه 100 ساڵی تریش له‌ناو ناچن، به‌ڵام جه‌ماوه‌ریان كه‌م ده‌بێته‌وه.
بۆچوونت له‌باره‌ی مه‌قامه‌وه چییه؟
شاره‌زایی له مه‌قام زۆر گرنگه بۆ هه‌ر هونه‌رمه‌ندێك، چونكه مه‌قام دایكی گۆرانییه، چونكه كه‌سێك كه مه‌قام نه‌زانێت و شیكردنه‌وه‌ی نه‌كات هه‌ستی نابێت بۆ گۆرانییه‌كان، من زیاتر له گۆرانی به مه‌قامه‌وه گرێ دراوم، زۆریش هه‌وڵ ده‌ده‌م وه‌ك ئافره‌تێك زیاتر له‌باره‌ی مه‌قام بزانم، پێش شه‌ش ساڵ به‌شداریم له خولێكی مه‌قامدا كرد له شاری كفری.
كاردانه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ر چۆنه كاتێك له ڕۆژهه‌ڵات كۆنسێرتێك پێشكه‌ش ده‌كه‌ن؟
كاتێك له شاره‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان و ته‌نانه‌ت له تارانیش كۆنسێرت پێشكه‌ش ده‌كه‌ین، پێشوازییه‌كی زۆرباشمان لێ ده‌كرێت، له‌به‌ر چه‌ند هۆكارێك، یه‌كه‌میان ناسینی خۆمان له ناو خه‌ڵكدا، دووه‌م ئافره‌ت هه‌ستێكی تایبه‌تی هه‌یه كه گۆرانی له ده‌می ئافره‌ت ببیستێت و هێز و توانا و بوێری و ئازایه‌تی له ئافره‌تدا ببینێت، پێش ماوه‌یه‌ك له شاری سنه كۆنسێرتێكی تایبه‌ت به ئافره‌تانمان ئه‌نجام دا بۆ ماوه‌ی دوو ڕۆژ، له‌و دوو ڕۆژه‌دا زیاتر له هه‌زار و 100 كه‌س بلیتیان كڕی و پێشوازی و پاڵپشتییه‌كی بێوێنه‌یان له كۆنسێرته‌كه كرد، چونكه ئافره‌تان پێویستیان به‌و جۆره گردبوونه‌وانه هه‌یه كه ته‌نیا ئافره‌ت تێیدا بێت و ڕۆڵ و هێز و توانای ئافره‌ت ده‌ربخات.
گۆرانیگوتنی ئافره‌تان له ئاهه‌نگه تایبه‌ته‌كاندا چۆن هه‌ڵده‌سه‌نگێنیت؟
خۆم حه‌ز به‌و كاره ناكه‌م، به‌ڵام به‌ڕای من كارێكی ئاساییه و هیچ نه‌نگییه‌كی تێدا نابینم، ئێمه له كۆمه‌ڵگه‌یه‌كدا ده‌ژین كه هه‌موو هه‌ڵسوكه‌وت و كارێكی ئافره‌تان كه‌سانێك هه‌ن بیری لێ ده‌كه‌نه‌وه، بڕیاری له‌سه‌ر ده‌ده‌ن و هه‌زاران ناو و ناتۆره‌ی ناشیرین و نه‌گونجاوی له‌دوا ده‌ڵێن، موزیك و گۆرانیی زه‌ماوه‌ند، زۆر جیاوازه له‌گه‌ڵ موزیكی گرووپه‌كان، جه‌ماوه‌ریش تا ئاستێكی زۆر ڕێز و حورمه‌تی بۆ ئه‌و بابه‌ته هه‌یه.
هه‌ولێر\ئه‌حمه‌د تاریق