خولی پێنجەمی فێستیڤاڵی فیلم بەڕێوە دەچێت و دامەزرێنەری فێستیڤاڵەكە، وردەكاریی بەڕێوەچوونەكەی دەخاتە ڕوو.
پشتیوان عەبدوڵا بۆ "وشە" گوتی، هەموو ساڵێك خانمێك دەستنیشان دەكەین بۆ بەڕێوەبەری فێستیڤاڵ، وەك بەڕێوەبەری كارە هونەرییەكان بۆ ئەمساڵ هونەرمەند دڵنیا محەمەد هونەرمەندێكی باشی بواری نواندنە، بۆیە ئەومان دەستنیشان كرد وەك بەڕێوەبەری فێستیڤاڵ.
زیاتر گوتی، خولی ئەمجارەی فێستیڤاڵ زۆر جیاواز دەبێت لەگەڵ ساڵانی پێشوو، چەندان هونەرمەندی ناسراو لە كوردستان و دەرەوەی كوردستان بەشدار دەبن، هەروەها ئەمساڵ بەشداریی فیلمەكان زیاترە.
ئەوەیشی گوت كە بۆ ئەم فێستیڤاڵە تا ئێستە لە 12 وڵاتەوە فیلم هاتووە و لە ناوەڕاستی مانگی ئاب فێستیڤاڵەكە بەڕێوە دەچێت.
وشە/ ئەحمەد تاریق