بۆكان هەورامی "هەلامە" دەڵێتەوە

:: AM:10:32:14/05/2025 ‌
هونەرمەندی گۆرانیبێژ بۆكان هەورامی نوێترین بەرهەمی خۆی بە ناوی "هەلامە" بڵاو كردەوە. 

بۆكان هەورامی بەرهەمە نوێیەكەی بە ناوی "هەلامە" بڵاو كردەوە كە تێكست و ئاوازەكەی فۆلكلۆرە و عەلی عەتا كاری بەرهەمهێنانی موزیكی بۆ كردووە، ئارام سەردار دەرهێنانی كلیپەكەی بۆ ئەنجام داوە.

بۆكان هەورامی خەڵكی ناوچەی هەورامانە، خاوەنی چەند بەرهەمێكی كەمی خۆیەتی و زیاتر گۆرانیی هونەرمەندە ناودارەكان دەڵێتەوە، ئەمەش لای رەخنەگرانی هونەری هەندێك جار بە غەدركردن لە هونەرمەندانی پێشوو دێتە هەژمار.

بەبڕوای شارەزایان ئەم گەنجانە لەسەر هونەر و داهێنانی هونەرمەندانی پێش خۆیان بوونەتە ناو، بەگوتنەوە و نوێكردنەوەی گۆرانییەكانی هونەرمەندانی پێشوو، وایكردووە خەڵك كەمتر گوێ لەو گۆرانییانە بگرن كە پێشتر گوتراون، چونكە ئەمان بەشێوەیەكی نوێ گوتوویانەتەوە. 



وشە - سۆران عەزیز