هاوژین موحسین كچه شێوه‌كاری هه‌ولێری كه ده‌رچووی بازرگانییه، به‌ڵام له منداڵییه‌وه خولیای هونه‌ری شێوه‌كارییه و به كه‌سێكی ده‌ستڕه‌نگین و خاوه‌ن به‌هره له‌و بواره‌دا هه‌ژمار ده‌كرێت.
ئه‌و له لێدوانێكدا بۆ "وشه" گوتی، په‌یامی سه‌ره‌كیی ئه‌و له تابلۆكانی، بریتییه له ناساندنی هونه‌ری كوردی به گه‌لانی تر.
وه‌ك زیاتر خستیه روو كه ئافره‌ت له تابلۆكانیدا، ره‌نگدانه‌وه‌ی سۆز و خۆشه‌ویستییه و زیاتر سه‌رنجی له‌سه‌ر ئه‌وه‌یه، ئافره‌ت بوونه‌وه‌رێكی میهره‌بانه و تیكۆشه‌ر و كۆڵنه‌ده‌ره.
هاوژین شێوه‌كارێكی سه‌ركه‌وتوو و خاوه‌ن ستایلێكی تایبه‌ت به خۆیه‌تی و ئاماژه‌ی دا، هیچ كات نه‌بووه كه‌سانی نزیك و خه‌ڵكی ده‌وروبه‌ری په‌شیمانی بكه‌نه‌وه له كاره هونه‌رییه‌كانی، به‌پێچه‌وانه‌وه پاڵپشتیی سه‌ره‌كیی ئه‌و بوون به‌تایبه‌تی هاوسه‌ره‌كه‌ی كه بووه‌ته هاوخه‌م و هاوسۆز بۆ كاره هونه‌رییه‌كانی.
ئه‌وه‌شی گوت، هیچ شتێك له كاره هونه‌رییه‌كانی بێزاری ناكات، ته‌نیا ئه‌وه نه‌بێت كاتی زۆر كه‌مه و فریای هه‌موو كاره‌كانی ناكه‌وێت.
وشه/ ئه‌حمه‌د تاریق