كامەران عومەر و سامان عومەر زنجیرە كۆنسێرتێك ساز دەكەن

:: PM:12:56:20/05/2025 ‌
هونەرمەندان كامەران عومەر و سامان عومەر بەمزووانە زنجیرەیەك كۆنسێرت لە باشووری كوردستان و دەرەوە رێكدەخەن، سامان عومەر رای گەیاند، لە دوای جەژنی قوربان دەست بەئامادەكارییەكان دەكەن.

سامان عومەر لەمبارەیەوە بە "وشە"ی راگەیاند، لە بەرنامەیاندایە لەگەڵ هونەرمەند كامەران عومەری برایدا زنجیرە كۆنسێرتێك لە ناوەوە و دەرەوەی وڵات ساز بكەن.

كامەران و سامان و نەریمان سێ بران ساڵانێكە كاری هونەری دەكەن و بوونەتە خێزانێكی هونەری، كامەران عومەریشیان دیارتریرن هونەرمەندی ناو خێزانەكەیانە كە لە كۆتایی هەشتاكانەوە وەك گۆرانیبێژ دەركەوت.

ئەو هونەرمەندە راشی گەیاند، "لە دوای جەژنی قوربان دەست بە ئامادەكارییەكان دەكەن و بەنیازن سەرەتا لە شاری سلێمانی دەست پێ بكەن، دواتریش كۆنسێرتەكە ببەنە هەولێر و كەركووك و پاشان بۆ دەرەوەی وڵات".



وشە - سۆران عەزیز