هونه‌رمه‌ند هه‌ڤاڵ زاخۆیی گۆرانیبێژێكی ده‌نگخۆشی شاری زاخۆ كه ساڵانێكه له سلێمانی نیشته‌جێیه، ئه‌و هونه‌رمه‌نده خاوه‌ن چه‌ند گۆرانییه‌كی تایبه‌ت به خۆیه‌تی و ده‌ڵێت، حه‌ز ناكات به‌رهه‌مه‌كانی زۆر و بۆر بن. ئه‌و ئاشكرای كرد كه به‌رهه‌مێكی نوێی به‌ده‌سته‌وه‌یه و له یه‌كه‌م رۆژی جه‌ژنی قوربانی بڵاوی ده‌كاته‌وه.
زاخۆیی له لێدوانێكدا بۆ ''وشه'' باسی به‌رهه‌مه هونه‌رییه‌كانی كرد و گوتی، هه‌رچه‌ند دره‌نگ دره‌نگ به‌رهه‌مه‌كانی بڵاو ده‌كاته‌وه، به‌ڵام واتای ئه‌وه‌ی نییه بێ به‌رهه‌م بێت.
ئه‌و ئاماژه‌ی دا كه حه‌ز ده‌كات به‌رهه‌مه‌كانی ناوازه بن و ده‌خوازێت به‌رهه‌مه‌كانی وه‌ك منداڵێكی ساوا گه‌وره‌یان بكات، ئه‌وجا بڵاویان بكاته‌وه كه له ئاستی ده‌نگ و هونه‌ره‌كه‌ی خۆی بێت و له‌لایه‌ن جه‌ماوه‌ره‌وه پێشوازییان لێ بكرێت.
هه‌ڤاڵ زاخۆیی گوتیشی، ''خه‌ریكی گۆرانییه‌كم به ناوی "باوانه‌كه‌م"، ئه‌گه‌ر خودا ته‌مه‌ن بدات له یه‌كه‌م ڕۆژی جه‌ژنی قوربان بڵاوی ده‌كه‌مه‌وه، ئه‌م كلیپه ده‌بێته جه‌ژنانه‌یه‌ك بۆ جه‌ماوه‌ره‌كه‌م.''
ئه‌و هونه‌رمه‌نده ماندووبوونی ئه‌و كه‌سانه‌شی له بیر نه‌كردووه كه ده‌ستێكی باڵایان هه‌بووه له دروستكردنی ئه‌م به‌رهه‌مه و ئاماژه‌ی به هه‌وڵ و ماندووبوونه‌كانی سه‌روه‌ر ئه‌حمه‌د وه‌ك ده‌رهێنه‌ر كرد.
وه‌ك زیاتر خستیه روو، تێكستی به‌رهه‌مه‌كه له‌لایه‌ن فه‌ره‌یدوون عه‌زیز دانراوه، ئاواز و كاری ئاڕێنج و دابه‌شكردنی موزیك، له‌لایه‌ن ئه‌میر ڤایۆلین پاركێشن كراوه، هه‌روه‌ها زانا ته‌گه‌رانی كاری تۆماری ده‌نگی له ستۆدیۆی ژێدار له هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید بۆ به‌رهه‌مه‌كه كردووه.
وشه/ ئه‌حمه‌د تاریق