ماهیر ئەمین "رەوشەنێ شەقراوێ"ی بڵاو كردەوە

:: PM:01:29:01/06/2025 ‌
هونەرمەندی دیاری كورد ماهیر ئەمین، نوێترین بەرهەمی لە رێوڕەسمێكدا لە شارۆچكەی شەقڵاوە بڵاو كردەوە.

 بە ئامادەبوونی ژمارەیەك بەرپرس و هونەرمەند و رۆژنامەڤان، هونەرمەندی دیاری كورد ماهیر ئەمین، لە رێوڕەسمێكدا گۆرانیی "رەوشەنێ شەقراوێ" بڵاو كردەوە.
 
بەرهەمی "رەوشەنێ شەقراوێ" لە تێكستی سەرباز مەجید خۆشناو و لە ئاوازی ئازاد خۆشناوە، لە كەناڵی تایبەتی ماهیر ئەمین لە یوتیوب بڵاو كراوەتەوە.
 
كاری موزیكی گۆرانییەكە لەلایەن هونەرمەند هێمن حوسێن، تۆماری دەنگی لەلایەن دیار دلاوەر و میكس ماستەرینگی لەلایەن هۆگر عەزیز كراوە. زیرەك ئەمین سەرپەرشتیاری هونەریی بەرهەمەكەیە.
 
ئاودێر عومەر دەرهێنەری ڤیدیۆ كلیپەكەیە و گرووپی هەڵپەڕكێی كەركووك تێیدا بەشدارە و لەلایەن ناوەندی هونەریی زەنێ بەرهەم هاتووە.



وشە - سۆران عەزیز