له‌یلان ئه‌حمه‌د خانمه شێوه‌كاری به‌توانا و لێهاتوو كه له كه‌ركووك له دایك بووه، ده‌رچووی په‌یمانگه‌ی هونه‌ره جوانه‌كانه و یه‌كێك بووه له یه‌كه‌مه‌كانی سه‌ر ئاستی په‌یمانگه. ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكه ده‌ستی كردووه به هونه‌ری وێنه‌كێشان و خاوه‌ن چه‌ندان تابلۆی جوان و سه‌رنجڕاكێشه، ئه‌و له چاوپێكه‌وتنێكدا بۆ ''وشه'' ده‌ڵێت، له كوردستان بایه‌خێكی زۆرباش نه‌دراوه به هونه‌ری وێنه‌كێشان و هۆكاره‌كه‌یشی ئه‌وه‌یه هێشتا نه‌گه‌یشتوونه‌ته ئه‌و ئاسته‌ی له هونه‌ری شێوه‌كاری و تابلۆ تێبگه‌ن.
چۆن بوو هونه‌ری شێوه‌كاریت هه‌ڵبژارد؟
هونه‌ری وێنه‌كێشان ره‌نگدانه‌وه‌ی هه‌بووه له‌سه‌ر ژیانم و جوانترین هونه‌ر بووه له لای من كه بتوانم له‌و رێگه‌یه‌وه هه‌سته‌كانم پێشان بده‌م له تابلۆكانمدا، بۆیه هونه‌ری وێنه‌كێشانم هه‌ڵبژارد .
چ كاتێك گونجاوه بۆ دروستكردنی تابلۆیه‌كی شێوه‌كاری؟
باشترین و گونجاوترین كات ئه‌و كاته‌یه كه به‌دڵ ئاماده بیت بۆ وێنه‌كێشان.
هونه‌ری شێوه‌كاری بووه‌ته سه‌رچاوه‌ی بژێوی یان ته‌نیا وه‌ك حه‌ز ده‌یكه‌یت؟
كاری وێنه‌كێشان بۆ من ئامانجێك نه‌بووه تا بژێوی پێ دابین بكه‌م، به‌ڵكو ئاره‌زووی دڵ و ده‌روونمه.
بۆچی خه‌ڵك كه‌متر تابلۆ وه‌ك دیاری به ئازیزانیان ده‌به‌خشن؟
تابلۆ شتێكی تایبه‌ته و نایابه، هه‌موو كه‌س نایبه‌خشێت به دیاری و هه‌موو كه‌سێكیش به‌های دیاریی تابلۆی لا نییه.
تا ئێسته چه‌ند جار تابلۆت كردووه‌ته دیاری بۆ ئازیزانت؟
تا ئێسته دوو جار تابلۆم كردووه‌ته دیاری بۆ ئازیزانم.
بۆچی له كوردستان بایه‌خی پێویست به هونه‌ری شێوه‌كاری نادرێت؟
ئه‌وه‌یان ده‌گه‌ڕێته‌وه ئه‌وه‌ی به‌شێوه‌یه‌كی گشتی خه‌ڵك نه‌گه‌یشتوونه‌ته ئه‌و ئاسته‌ی له هونه‌ری تابلۆ تێبگه‌ن.
تاچه‌ند هانده‌ر و هاوكاری ئه‌و گه‌نجانه‌ی دێنه ناو بواری شێوه‌كاری؟
هانده‌رێكی باشی ئه‌و كه‌سانه‌م كه ده‌یانه‌وێت بێنه بواری شێوه‌كاری، چونكه جوانترین هونه‌ره و له‌و رێگه‌یه‌وه بتوانی هه‌موو هه‌سته‌كانی تێدا ده‌رببڕیت، هه‌روه‌ها تاكه هونه‌ره كه بۆ هه‌میشه بمێنێته‌وه.
خۆت دانیشتووی شاری كه‌ركووكی و له‌و شاره‌دا خه‌ڵك چه‌ند گرنگی به هونه‌ره‌كه‌ت ده‌ده‌ن؟
به‌داخه‌وه خه‌ڵكی شاره‌كه‌م گرنگییه‌كی باشیان نه‌داوه به هونه‌ری وێنه‌كێشان.
هه‌ولێر\ ئه‌حمه‌د تاریق