تارا ره‌سووڵ هونه‌رمه‌ندی ناسراوی كورد رای گه‌یاند، به‌مزووانه نوێترین به‌رهه‌می خۆی به ناوی ''بۆ رازی بم'' بڵاو ده‌كاته‌وه.
ئه‌و له لێدوانێكدا بۆ ''وشه'' گوتی، به‌رهه‌مه‌كه له ئاوازی خۆیه‌تی و به‌ڵێن سه‌نگاوی هۆنراوه‌كه‌ی هۆنیوه‌ته‌وه، كاری موزیك و تۆماركردنیشی له‌لایه‌ن بژار دیلان كراوه.
تارا ره‌سووڵ ده‌ڵێت، ''خۆم یه‌كه‌م جاره كه وه‌ك ئاوازدانه‌ر كار بۆ به‌رهه‌مێكم بكه‌م، پێشتر ئاوازی ترم داناوه، به‌ڵام زیاتر كاری منداڵان بووه.''
ئه‌و باس له به‌رهه‌مێكی تر ده‌كات كه بڵاو بووه‌ته‌وه و تێكسته‌كه‌ی له‌لایه‌ن كاوه حوسێن دانرابوو و ئاوازه‌كه‌یش هی هه‌ڵكه‌وت زاهیر بوو. به‌گوته‌ی تارا ره‌سووڵ، به‌رهه‌مه‌كه هێشتا به ته‌واوی لای خه‌ڵك نه‌ناسراوه و له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی ''تیكتۆك'' هه‌یه، هه‌وڵ ده‌دات له‌م رۆژانه له كه‌ناڵی یوتیوبی خۆی بڵاوی بكاته‌وه.
وشه\ ئه‌حمه‌د تاریق