خالید سلێمان كتێبێكی لە بواری ژینگە بەناوی "لێوار" بڵاو كردەوە

:: AM:10:32:21/06/2025 ‌
خالید سلێمانی رۆژنامەنووسی بواری ژینگە، كتێبێكی نوێ بەناوی "لێوار" دیوە شاراوەكانی گۆڕانی كەشوهەوا بڵاو كردەوە.

كتێبەكە دەزگای سەردەم چاپی كردووە، ئەمڕۆ شەموو 21ی حوزەیران لە هۆڵی سینەما سالم لە سلێمانی لە رێوڕەسمێكدا بڵاو دەكرێتەوە.

ئەم كتێبە لەبارەی مێژووی زەوی و ئەو گۆڕانكارییە ڕادیكاڵانەی لە ماوەی 500 ساڵی ڕابردوودا بەسەریدا هاتووە.

خالید سلێمان ماوەی چەندان ساڵە لە بواری ژینگەدا كەسێكی دیارە و كاری زۆری لەو بوارەدا كردووە.

نووسەر لەبارەی ناوەڕۆكی كتێبەكەی دەڵێت: كتێبەكەم بەجۆرێك نووسیوە كە هەموو كەس لێی تێ بگات، كتێبەكە بەزمانی زانست و تێكەڵكردنی بە بابەتی رۆژنامەوانی، ئامانجم ئەوەیە هەموو كەس لێی تێبگات.

نووسەر لە كتێبەكەیدا باسی ئەو شوێنە دەكات كە لێی لە دایك بووە و دەیگێڕێتەوە، ئەوكاتە ژینگە چۆن بووە و گیانەوەرە كێوییەكان، باڵندەكان و خشۆكەكان چۆن بوون، دوای ئەم 40 ساڵە چیی بەسەر ئەو شوێنەدا هاتووە كە نووسەری تێدا لە دایك بووە.



وشە - سۆران عەزیز