بەفرین رەشید چەند كارێكی هونەری لە زانكۆی مۆرلی چێڵسی لە بەریتانیا نمایش كرد

:: AM:09:31:29/06/2025 ‌
لە شاری لەندەن  زانكۆی مۆرلی چێڵسی لە كۆتا رۆژەكانی ساڵی خوێندنیاندا، چەند چالاكییەكی هونەری بۆ قوتابیانی زانكۆكە رێكخست، لە ناویشیاندا خانمە هونەرمەندی شێوەكاری كورد "بەفرین رەشید" كە یەكێكە لە قوتابیانی زانكۆكە، بەچەند تابلۆیەك و بەجلی كوردییەوە بەشداریی كرد.

بەفرین رەشید شێوەكارێكی كوردە و ماوەی چەندان ساڵە لە بەریتانیا دەژی و خۆیشی قوتابیی زانكۆی مۆرلی چێلسییە، لەم ساڵانەشدا بە تابلۆكانی بەشداریی چەندان پێشانگەی شێوەكاری لەو وڵاتە كردووە.

بەفرین رەشید لەبارەی بەشداریكردنی لە پێشانگە هونەرییەكە گوتی، بە سێ تابلۆی گەورە بەشداریی لە پێشانگەكە كردووە و كارەكانیشی باس لە ئازارەكانی ژن دەكەن.

ئەوەشی گوت، خۆی بەشی هونەرە جوانەكانی زانكۆكە دەخوێنێت، كارەكانیشی لە شێوەی ئەبستراكتن و هەموو كارە هونەرییەكانی گوزارشتە لە جوانی و ئازارەكانی ژن.



وشە - سۆران عەزیز