ئەمڕۆ ژن و شیعر هەڵەبجە جوانتر دەكەن

:: AM:11:08:18/09/2025 ‌
بەڕێوەبەرایەتیی رۆشنبیری و هونەری هەڵەبجە بڵاوی كردەوە، لە هۆڵی د. مستەفا زەڵمی، لە ژێر دروشمی "ژنان، تەنیا بە قەڵەمی خۆیان رازەكانیان دەنووسنەوە"، دووەمین فێستیڤاڵی ئەدەبی شیعری ژنان بەڕێوە دەبات.

بەڕێوەبەرایەتیی رۆشنبیری و هونەری هەڵەبجە رای گەیاند، ئەمڕۆ پێنجشەم 18ی ئەیلوول، فێستیڤاڵی "ژنان، تەنیا بە قەڵەمی خۆیان رازەكانیان دەنووسنەوە" بەڕێوە دەچێـت.

 لە فێستیڤاڵەكەدا هەشت ژنە شاعیر بە هەشت شیعری جیاواز بەشدارییان كردووە، بەشداران بریتین لە شەیدا مەعرووف، ژیان قەرەداغی، كەتان خادیمی، رێزان قەساب، شەرمین وەلی، سازیانی شەهید تالیب، رێبینی شیرین و لەیلا رەزایی.

هەر لە فێستیڤاڵەكە و لە دوای سەعات سێـی پاش نیوەڕۆ، دوو لێكۆڵینەوە شیعری پێشكەش دەكرێن و لە كۆتایی رێوڕەسمەكەش، ژنە شاعیرەكان خەڵات دەكرێن.



وشە - سۆران عەزیز