حەمە هاشم پێشانگەی "یادەوەرییەكانی بەرد" لە هەولێر دەكاتەوە

:: PM:12:18:18/10/2025 ‌
رۆژی سێشەم هونەرمەند حەمە هاشم لە گەلەریی میدیا لە شاری هەولێر، پێشانگەی تایبەتی "یادەوەرییەكانی بەرد" بۆ كارە هونەرییەكانی دەكاتەوە.

هونەرمەندی شێوەكار حەمە هاشم یەكێك لە چالاكترین هونەرمەندەكانی بواری شێوەكاری كوردییە و بەردەوام چالاكیی هەیە، رۆژی سێشەم پێشانگەیەكی تایبەت بەكارەكانی خۆی دەكاتەوە.

پێشانگەكە 21 تا 30 تشرینی یەكەم، سەعات 11ی پێش نیوەڕۆ دەكرێتەوە و ماوەی 10 ڕۆژ دەخایەنێت. رۆژانە لە نۆی بەیانییەوە تا شەشی ئێوارە كراوە دەبێت.

پێشانگەكە بە سەرپەرشتیی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ڕۆشنبیری و هونەری هەولێر- ب. هونەری شێوەكاری دەكرێتەوە.



وشە - سۆران عەزیز