فه‌لسه‌فه‌كاری كورد سه‌روه‌ر ئه‌حمه‌د عه‌بدوڵا له زانكۆی یۆرك له كه‌نه‌دا، به نووسینی دوو لێكۆڵینه‌وه و پێشنیازێك بۆ خوێندنه‌وه‌ی سیمۆن ڤه‌یل، به‌شداره له نوێترین كتێبی فه‌لسه‌فی كه ئه‌م مانگه وه‌شانخانه‌ی به‌ناوبانگ (بلومزبێری) بڵاوی كردووه‌ته‌وه.
كتێبه‌كه به ناوی (كتێبی ده‌ستی بلومزبێری بۆ سیمۆن ڤه‌یل) له قه‌باره‌ی ٣٥٢ لاپه‌ڕه‌دا. سیمۆن ڤه‌یل سه‌رباری كورتی ته‌مه‌نه‌كه‌ی (١٩٠٩-١٩٤٣) كاره‌كانی به فراوانی كاریگه‌رییان له‌سه‌ر فه‌لسه‌فه‌ی هاوچه‌رخ داناوه.
ئه‌م به‌رهه‌مه به‌رفراوانه به‌دواداچوون بۆ نووسینه فه‌لسه‌فییه‌كانی سیمۆن ڤه‌یل ده‌كات و شوێن پێی ئه‌و بیرمه‌نده سه‌ره‌كییانه هه‌ڵده‌گرێت، كه كاریگه‌رییان له‌سه‌ر بۆچوونه سیاسی و فه‌لسه‌فی و ئاینییه‌كانی هه‌بووه. هه‌روه‌ها شیكارییه‌كی ڕه‌خنه‌گرانه بۆ چه‌مكه فه‌لسه‌فییه هه‌مه‌جۆره‌كانی پێشكه‌ش ده‌كات له ڕێگه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی ورده‌وه، ده‌ریده‌خات كه چۆن ئه‌م چه‌مكانه له سه‌رانسه‌ری نووسینه‌كانیدا پێكه‌وه گرێ دراون بۆ پێكهێنانی یه‌كه‌یه‌كی ئۆرگانی.
به‌شی یه‌كه‌م له گرنگییه سنووربهزێنهكانی ڤه‌یل ده‌كۆڵێته‌وه له سیاسه‌تی ڕادیكاڵ، زانست، بیركاری، مێژوو و دیارده ئاینییه‌كان. به‌شی دووه‌م شوێنپێی مێژووی هزری نووسینه‌كانی ڤه‌یل هه‌ڵده‌گرێت به نه‌خشه‌كێشانی گرنگترین كاریگه‌رییه فه‌لسه‌فییه‌كان له سه‌ری، له‌وانه ئه‌فلاتوون، دیكارت، سپینۆزا، ڕۆسۆ، كانت و ماركس. به‌شی سێیه‌م ڕوو له‌و زاراوه جیاكهرهوانه ده‌كات كه كۆی بیركردنه‌وه‌ی ڤه‌یل پێكه‌وه ده‌به‌ستنه‌وه: زاراوه‌كانی وه‌ك (خۆشه‌ویستیی چاره‌نووس)، سه‌رنج، جوانی، هێز، كێشكردن و نیعمه‌ت، ڕاڤه‌كردنی ته‌واویان پێ ده‌درێت شانبه‌شانی تێمه گرنگه‌كانی دادپه‌روه‌ری، گوێڕایه‌ڵی، به‌زه‌یی و میتۆد وه‌ك چۆن له كاره‌كانیدا ده‌رده‌كه‌ون.
كتێبی ده‌ستیی بلومزبێری بۆ سیمۆن ڤه‌یل، ناوه‌ندی ئه‌كادیمی ئه‌مڕۆی رۆژئاوا و خوێنه‌ران به ڕووماڵێكی ڕوون و گشتگیر بۆ بیرۆكه و نووسینه‌كانی ڤه‌یل ته‌یار ده‌كات، خوێنه‌ر له‌گه‌ڵ خۆی ده‌باته ناو به‌رهه‌مه به‌رفراوانه‌كه‌ی شانبه‌شان له‌گه‌ڵ دیدێكی گشتیی ئه‌ده‌بیاتی ڕه‌خنه‌یی.
ئه‌وه‌ی شایانی باسه دوو لێكۆڵینه‌وه‌كه‌ی سه‌روه‌ر ئه‌حمه‌د عه‌بدوڵا به ناوی (هاوسۆزی) و (پێویستی و چاكه)ه‌وه‌یه. سه‌روه‌ر جگه له دكتۆراكه‌ی، هه‌ڵگری دوو نامه‌ی ماسته‌ره له بواری فه‌لسه‌فه و یه‌كیان له‌سه‌ر خودی سیمۆن ڤهیله كه له ساڵی ٢٠١٣ به ده‌ستی هێناوه و له زاناكۆی یۆرك له كه‌نه‌دا فه‌لسه‌فه ده‌ڵێته‌وه.