ئاینوور "رابە"ی گەیاندە لۆس ئەنجلسی ئەمەریكا و حەوت كۆنسێرت بەڕێوە دەبات

:: AM:09:12:26/10/2025 ‌
ئاینوور دۆغان گەشتە هونەرییەكەی لە ئەمەریكا دەست پێ دەكات و بڕیارە ئەمڕۆ یەكشەم 26ی تشرینی یەكەم، لە لۆس ئەنجلسی ئەمەریكا كۆنسێرتێك پێشكەش بكات.

ئاینوور یەكێك لە دیارترین هونەرمەندەكانی كوردە و ماوەی چەند ساڵێكە شارە و شار، وڵاتە و وڵات دەگەڕێت و گۆرانیی كوردی پێشكەش دەكات.

ئاینوور بە گۆرانیی "ئەز كچا كورد"م ناسراوە، لەم گەشتە هونەرییەی بۆ ئەمەریكا ئەلبوومە نوێیەكەی بەناوی "رابە" پێشكەش دەكات.

بەپێی راگەیەنراوی بەڕێوەبەری كارەكانی ئاینوور، لە گەشتەكەی ئەمەریكا حەوت كۆنسێرت لە حەوت شاری ئەمەریكا بەڕێوە دەبات.

لە راگەیەنراوەكەدا هاتووە، لەم گەشتەدا بۆ ئەمەریكا ئەلبوومی "رابە" بە ئامادەبوونی 20 موزیكژەن پێشكەش دەكرێت.




وشە - سۆران عەزیز