هونه‌رمه‌ند شیشار ئه‌سوه‌د بۆ پاڵپشتی له لیستی 275ی پارتی بۆ هه‌ڵبژاردنی 11/11، مه‌قام و گۆرانییه‌كی تایبه‌تی تۆمار كرد و به فراوانی بڵاوی كرده‌وه.
شیشار بۆ "وشه" گوتی، ئه‌م به‌رهه‌مه نوێیه‌م تایبه‌ت بۆ كه‌ركووكی دڵی كوردستانه و تایبه‌ت بۆ پاڵپشتیی لیستی 275ی پارتی له هه‌ڵبژاردنی عێراق تۆمارم كردووه، به‌رهه‌مه‌كه‌یش له مه‌قامێكی ناوچه‌ی گه‌رمیان و گۆرانییه‌ك پێكدێت.
له‌باره‌ی تێكست و میلۆدیی بهرههمهكهیشهوه زیاتر گوتی، تێكستی گۆرانییه‌كه له‌لایه‌ن خالید ره‌شید به‌رزنجی نووسراوه و میلۆدییهكهیشی له‌لایه‌ن سه‌رمه‌ند فوئاد كاری بۆ كراوه. سوپاسیش بۆ كوردستان ktv كه به‌رهه‌مه‌كه‌یان تۆمار كردووه.
دواتریش شیشار گوتی، هیوا ده‌خوازم ئه‌م به‌رهه‌مه‌م جێگه‌ی خۆی گرتبێت و لیستی پارتی له‌م هه‌ڵبژاردنه بگاته زیاتر له یه‌ك ملیۆن ده‌نگ و یه‌كه‌م حزبی ته‌واوی هه‌ڵبژاردنه‌كه بێت.
شیشار ئه‌سوه‌د له ساڵی 1989 له كه‌ركووك له دایك بووه و له ته‌مه‌نی 10 ساڵییه‌وه گۆرانی ده‌ڵێت، خاوه‌نی چه‌ند به‌رهه‌مێكی موزیك و مه‌قام و گۆرانییه، له‌گه‌ڵیدا یه‌ك له عوودژهنه دیاره‌كانه و به‌رده‌وام له چالاكیی هونه‌ریدایه.