كتێبی "گوتاری فەرمیی بەریتانیای مەزن" لەبارەی شۆڕشی ئەیلوول بڵاو كرایەوە

:: AM:11:17:29/10/2025 ‌
كتێبی "گوتاری فەرمیی بەریتانیای مەزن" لەبارەی شۆڕشی ئەیلوول، 1961 – 1976 بڵاو كرایەوە، كتێبەكە بڵاوكراوەی دەستەی ئینسكلۆپیدیای پارتی دیموكراتی كوردستانە.

كتێبی "گوتاری فەرمیی بەریتانیای مەزن" لەبارەی شۆڕشی ئەیلوول نووسینی غازی حەسەنە، لە بنەڕەتدا لێكۆڵینەوەیەكی ئەكادیمییە لە پێشەكییەك و دوو بەش و 352 لاپەڕە پێكهاتووە.

كتێیەكە بەشێوەیەكی گشتیی شیكاری گوتاری فەرمی دیپلۆماسیی دەوڵەتی بەریتانیای مەزن، بە پشتبەستن بە ژمارەیەك ڕاپۆرت و نامەی نهێنیی دیپلۆماسی بەرانبەر دۆزی كورد لە نێوان ساڵانی 1961– 1976 دەخاتە ڕوو.

نووسەر لە فەیسبووكی خۆی نووسیویەتی، خۆشترین هەواڵ بۆ من ئەوەبوو ئەم كتێبەم،  لەلایەن دەستەی ئینسكلۆپیدیای پارتی چاپ كرا.

باسی لەوەش كردووە، نووسەر تەنیا نووسین و بڵاوكراوەی هەیە، هەر بەرهەمێكی نوێی، وەك لەدایكبوونی كەسێكی نوێ وایە.

كتێبەكە لە چوارچێوەی ئەم شیكارییەدا، وردەكاری و تێڕوانینی سیاسی و چۆنیەتیی كۆكردنەوەی زانیاری و دروستكردنی ڕای گشتی، بڕیاری دەوڵەت و دەستنیشانكردنی ڕەهەندەكان و هەندێك تەوەری گشتی خراوەتە ڕوو، هەروەها شیكاری وشەسازی و ئارگومێنت و مێتافۆری ناو ئەو دەقە نهێنییانە كراوە كە پێوەندییان بە تێڕوانینی ئەم وڵاتە بە كوردەوە هەیە.

پڕۆژە‌ی "دەستەی ئینسكلۆپیدیای پارتی دیموكراتی كوردستان" لە پێناو ناساندن، كۆكردنەوە، بە دیكۆمێنتكردن و بڵاوكردنەوەی مێژوویی كار و خەباتی پارتی دیموكراتی كوردستان، لەسەر پێشنیازی مەسروور بارزانی لە ساڵی 2014 دامەزراوە.



وشە - سۆران عەزیز