ئه‌مڕۆ هونه‌رمه‌ند سه‌دیق عوسمان شێخ مهمووندى كۆچى دوایى كرد، كه له هه‌شتاكان و نۆهه‌ده‌كانى سه‌ده‌ى رابردوو چه‌ندان گۆرانى تۆماركراوى هه‌بوو.
ئه‌مڕۆ هه‌ینى حه‌وتى تشرینى دووه‌م هونه‌رمه‌ندى دێرینى شارى هه‌ولێر سه‌دیق عوسمان كۆچى دواى كرد. سه‌دیق عوسمان كه له ناوه‌ڕاستى هه‌شتاكانه‌وه ده‌ستى به تۆماركردنى گۆرانى كردووه، چه‌ندان به‌رهه‌مى هه‌یه و تا ناوه‌ڕاستى نۆهه‌ده‌كان له كاره هونه‌رییه‌كان به‌رده‌وام بوو، چه‌ند بهرههمێكیشى كلیپ كراون.
جیا له كارى هونه‌رى ئه‌و مامۆستا بوو، ده‌رچووى به‌شى بیركارى كۆلیژى زانستى زانكۆى سه‌لاحه‌دین بوو.