ڕۆژ كەریم نوێترین بەرهەمی بە ناوی "بڕوا بكە" بڵاو كردەوە

:: AM:09:11:18/11/2025 ‌
هونەرمەند ڕۆژ كەریم نوێترین بەرهەمی بە ناوی "بڕوا بكە" بڵاو كردەوە و لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی دەڵێت، "بە بۆنەی یادی 241 ساڵەی شاری سلێمانییەوە، نوێترین گۆرانیم بەشێوەی ڤیدیۆ كلیپ بڵاو دەكەمەوە".

ڕۆژ كەریم هونەرمەندی گۆرانیبێژی كورد، لە كەناڵی تایبەتی خۆی لە یوتیوب، گۆرانیی "بڕوا بكە"ی بڵاو كردەوە، وەك خۆی ئاماژەی پێ داوە گۆرانییەكەی بۆ بۆنەی ساڵوەگەڕی دامەزراندنی شاری سلێمانییەوە بڵاو كردووەتەوە.

 گۆرانیی "بڕوا بكە"، ئاواز و موزیكی لەلایەن خودی هونەرمەندەوە بۆ دانراوە و هۆنراوەكەیشی جەبار حەبیبە، كاری دابەشكردن و ڕیكخستنی موزیكەكەی لەلایەن سەرباز جەمالییەوە كراوە،  دەرهێنان و كاری ڤیدیۆ كلیپەكەی بە زیرەكی دەستكرد لەلایەن دەوەن ستارەوە ئەنجام دراوە. 

ڕۆژ كەریم یەكێكە لە هونەرمەندە دیارەكانی سلێمانی و باشووری كوردستان، دانیشتووی سویدە، خاوەنی چەند ئەلبوومێكە، گۆرانیییەكانی هێمن و ئارامبەخشن. 

بۆ ئەوەی گۆێ لە گۆڕانییەكە بگرن سەردانی ئەم لینكە بكەن



وشە - سۆران عەزیز