كتێبی "لەناو ئێزیدییەكاندا" بڵاو كرایەوە

:: PM:12:09:01/12/2025 ‌
كتێبی "لەناو ئێزیدییەكاندا" نووسەر و ڕۆژهەڵاتناسی ڕووسی ئیلیسێیڤ لە یەكەمینی ئەو لێكۆڵەرانە باشانە دادەنرێت كە لەبارەی ئێزیدییەوە نووسراوە.

كتێبەكە هەوڵی داوە بیروباوەڕ و ڕێوڕەسمە ئاینییەكانیان شرۆڤە بكات. ئەم كتێبە گەشتێكی دوور و درێژی نووسەرە بۆ تێكەڵبوون لەگەڵ كوردانی ئێزیدی و ئاشنابوون پێیان. 

یەكێكی تر لە لایەنە گرنگەكانی ئەم كتێبە، پێشاندانی ئەو هەڵەتێگەیشتن و قسەهەڵبەستنانەیە لە ناوچەكە بۆ ئێزیدییەكان دروست كراون، تا دواجار نووسەر خۆی بە شێوەیەكی مەیدانی ئاشنای بیروباوەڕ و رێوڕەسمەكانیان دەبێت.

ئەم كتێبە یەكەمجارە بە زمانی كوردی بڵاو دەبێتەوە، كەیوان سدیق لە زمانی ڕووسییەوە وەریگێڕاوەتە سەر زمانی كوردی. كتێبی "لەناو ئێزیدییەكاندا" لەلایەن ناوەندی ڕۆمانەوە چاپ و بڵاو كراوەتەوە و بە یەكێك لە كتێبە گرنگەكانی بواری "كوردناسی" دادەنرێت.



وشە - سۆران عەزیز