هونەرمەند نازێ عەزیزی نوێترین بەرهەمی بڵاو كردەوە

:: PM:01:38:07/12/2025 ‌
نازێ عەزیزی دوای ماوەیەكی زۆر لە بێدەنگی، بەرهەمێكی نوێی بە ناوی "لێرە ناڕۆم" بڵاو كردەوە.

ئەو هونەرمەندە لە كەناڵی یوتیوبی خۆی گۆرانییەكەی بڵاو كردووەتەوە، میدیا مەعرووفی تێكستی گۆرانییەكەی نووسیوە، كاری ئاوازی لەلایەن كەیوان پەرمووزەوە ئەنجام دراوە، ئەفشین شوكری كاری میكس و ئەڕێنجمێنتی بۆ ئەنجام داوە، كاری دەرهێنانی كلیپەكەشی ئاریان خۆشناو ئەنجامی داوە.

نازێ عەزیزی خەڵكی ڕۆژھەڵاتی كوردستانە، یەكێكە لە خانمە هونەرمەندەكان خاوەنی چەندان ئەلبومی گۆرانی و ڤیدیۆ كلیپە.



وشە - سۆران عەزیز