ناوەندی توێژینەوەی یاسایی سەربە وەزارەتی داد، سێ كتێبی نوێی لە بواری یاسایی بڵاو كردەوە.
ناوەندی توێژینەوەی یاسایی لە وەزارەتی دادی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، سێ كتێبی نوێی وەرگێڕایە سەر زمانی كوردی و چاپ و بڵاوی كردنەوە، ئەوەش وەك دەستپێكی بڵاوكردنەوەی زنجیرە كتێبی وەرگێڕدراو بۆ سەر زمانی كوردی .
ئەو سێ كتێبە دوانیان بە زمانی ئینگلیزی و فڕەنسی نووسراون و لە زمانی عەرەبییەوە وەرگێڕاونەتە سەر زمانی كوردی، یەكەمیان بەناونیشانی، "لەبارەی یاسا و كۆمەڵگە و تاوان – وتار و ژیاننامە" یە كە لەلایەن پڕۆفیسۆر د. جەعفەر ئەلفەزڵی بە زمانی عەرەبی نووسراوە، كتێبی دووەمیان بەناونیشانی، "یاسای نێودەوڵەتی تایبەتی ئەوروپی، رێكخستنی رۆمای یەكەم و دووەمە"، كە لەلایەن پرۆفیسۆری یاریدەدەر دكتۆر نافیع بەحر سوڵتانەوە لە زمانی ئینگلیزی و فڕەنسییەوە وەرگێڕدرابووە سەر زمانی عەرەبی، كتێبی سێیەمیش بەناونیشانی، "خوێندنی یاسای بەراوردكارییە" كە لەلایەن پرۆفیسۆر ئێدوارد لامبێرەوە نووسراوە.
ناوەندی توێژینەوەی یاسایی لە وەزارەتی داد لە ساڵی 2020ەوە دامەزراوە، تا ئێستە بێجگە لەم سێ كتێبە نوێیە، 25 كتێبی بواری یاسای چاپ و بڵاو كردووەتەوە.