زانكۆی سەلاحەدین 500 كتێبی بە كتێبخانەی چەمچەماڵ بەخشی

:: PM:07:07:10/12/2025 ‌
زانكۆی سەلاحەدین، زیاتر لە 500 كتێب بۆ كتێبخانەی گشتیی چەمچەماڵ دەنێرێت.

زانكۆكە بڵاوی كردەوە، لەسەر ڕاسپاردەی سەرۆكی زانكۆی سەلاحەدین زیاتر لە 500 كتێب بۆ كتێبخانەی گشتیی چەمچەماڵ دەنێرن، چونكە لافاوەكەی چەند ڕۆژی ڕابردووی شاری چەمچەماڵ زیانی گیانی و مادی زۆری لێكەوتەوە و زەرەرێكی زۆری بە هاووڵاتییان گەیاند.

جێی ئاماژەیە، بەهۆی لافاوەكەوە كتێبخانەی گشتیی چەمچەماڵ زیاتر لە 10 هەزار كتێبی تێكچوو و تەڕبوون.


وشە - سه‌رخێڵ هاشم