ئەكادیمیای كوردی لە هەولێر، سبەی سێشەم 16ی 12ی 2025 سەعات 10ی بەیانی، دیداری ئەدەبی منداڵان بەڕێوە دەبات.
دیدارەكە پێكهاتووە لە گوتاری سەرۆكی ئەكادیمیای كوردی، گوتاری لیژنەی ئەدەب، پانێلی یەكەم پ. د. جەلال ئەنوەر پێشكەشی دەكات.
شیكردنەوەی دەقی ئەدەبی بۆ منداڵان، بابەتێكە د. هاوژین سڵێوە مامۆستای زانكۆی كۆیە پێشكەشی دەكات، پەیام ئیبراهیم بابەتێك لە ژێر ناوی "ڕۆڵی ئەدەبی منداڵان لە پاراستنی زمانی كوردیدا" پێشكەش دەكات.
هاوكات ڕۆستەم خامۆش بابەتێك بەناوی "چەند باسێك لەبارەی ئەدەبی منداڵانەوە"، لەگەڵ "تێكەڵبوون و بەریەككەوتنی ئەدەبی گەوران و ئەدەبی منداڵان" چوار بەرهەمی جیهانی بە نموونە، لەلایەن زیاد ڕەشاد قادرەوە پێشكەش دەكرێت.
پانێلی دووەم بریتییە لە "ئەدەب و ڕۆشنبیریی منداڵان لە سەردەمی تەكنەلۆجیادا"، لەلایەن د. خالیدە قادر فەرەج پێشكەش دەكرێت، "كاریگەرییە پەروەردەیی و دەروونییەكانی وێناكردنی گیانداران" لە شیعری منداڵانی كاكەی فەلاحدا، مەحموود عەبدولكەریم باجەڵان پێشكەشی دەكات.
"بنیادی توخم و تەكنیكەكانی گێڕانەوەی شانۆی منداڵان لای تەڵعەت سامان"، پ. د. كەیفی ئەحمەد مامۆستای زانكۆی كۆیە پێشكەشی دەكات.
هاوكات "ڕوانینەكانی دەرهێنەر لەبارەی پێكهاتە شانۆییەكانەوە" لە دەرهێنانی شانۆی منداڵاندا، لەلایەن د. كاروان عەلییەوە پێشكەش دەكرێت.