به ئامانجی ناساندنی جۆره جیاوازه‌كانی چێشتی كوردهواری و په‌ره‌پێدانی گه‌شتوگوزاری خۆراك، شه‌وی رابردوو له هوتێلێكی سنه فێستیڤاڵێك له ژێر ناوی ''شه‌وچله'' به‌ڕێوه چوو.
به‌گوێره‌ی ئیرنا، شوێنی فێستیڤاڵه‌كه هوتێل شادیی سنه بوو و 25 خواردنگه له شاره‌كانی سه‌قز و سنه به‌شدارییان كرد، ده‌یان جۆر خواردن و چێشتی كورده‌وارییان خسته روو.
ئاوات مهكاری سه‌رۆكی ده‌سته‌ی بازاڕدۆزیی به‌رهه‌مه گه‌شتیارییه‌كانی سه‌ربه فه‌رمانگه‌ی گشتیی شوێنه‌واری كولتووری، پیشه‌سازیی ده‌ستی و گه‌شتوگوزاری سنه رای گه‌یاند، یه‌كێك له ئامانجه‌كانیان له‌م فێستیڤاڵه ئه‌وه بووه، بابه‌تی چێشت و خۆراك بكه‌ن به هۆكارێكی گرنگی راكێشانی گه‌شتیاران بۆ ئه‌و شاره.
ئه‌و روونی كرده‌وه، 18 جۆر چێشتی كورده‌واریی پارێزگای سنه وه‌ك شوێنه‌واری كولتووری له‌لایه‌ن حكوومه‌ت تۆمار كراون و چاوه‌ڕێ ده‌كرێ ژماره‌كه زیاتر ببێت.
هاوكات كه‌مال قادری سه‌رۆكی یه‌كێتیی چێشتخانه‌كان و خواردنگه‌كانی سنه ئاماژه‌ی دا، له سنه 800 خواردنگه چالاكن و هه‌لی كاریان بۆ زیاتر له هه‌زار كه‌س ره‌خساندووه.
جێی باسه له میانه‌ی ئه‌و فێستیڤاڵه‌دا په‌رده له‌سه‌ر كتێبی فه‌رهه‌نگی خۆراك له هه‌ورامان لادرا كه له‌لایه‌ن ئه‌میر سادقی نووسراوه.
ئه‌و نووسه‌ره 18 ساڵ له بواری خۆراك توێژینه‌وه‌ی كردووه و گوند و شاره‌كانی كوردستان گه‌ڕاوه، بۆیه پێی وایه خۆراكیش به‌شێكه له ناسنامه‌ی كولتووری.
له كۆتایی فێستیڤاڵه‌كه‌ی سنه، ''ئامووزشگای دارچین'' پله‌ی یه‌كه‌می له خستنه‌ڕووی چێشت مسۆگه‌ر كرد، خواردنگه‌ی هوتێل شادی پله‌ی دووه‌م و خواردنگه‌ی فه‌ره‌ح خانم پله‌ی سێیه‌می به‌ده‌ست هێنا.