هۆزان دەروێش گۆرانییەكی حەسەن زیرەك دەڵێتەوە

:: AM:10:36:27/12/2025 ‌
دوای ماوەیەكی زۆری بێدەنگی و دیارنەمانی، هونەرمەندی گۆرانیبێژ هۆزان دەروێش دەركەوتەوە و گۆرانییەكی فۆلكلۆری بەشێوەیەكی نوێ بڵاو كردەوە.

 ساڵانی پێشوو هۆزان دەروێش یەكێك بوو لەو هونەرمەندانەی بەردەوام لە كۆڕ و كۆبوونەوە و هونەرییەكان دەردەكەوت و گۆرانیی دەگوت، بەڵام چەند ساڵێك بوو دەنگ و رەنگی لە هیچ شوێنێكەوە دیار نەبوو.

هونەرمەند هۆزان دەروێش رای گەیاند، گۆرانییەكی فۆلكلۆری بەناوی "پەرێشانم" تۆمار كردووە و كارەكانی گەشتوونەتە قۆناغی كۆتایی و بەمزووانە بڵاو دەبێتەوە.

ئەوەشی گوتووە، ئەم كارەی بەدڵی گوێگرانی گۆرانی كوردی بێت و توانیبێتی كارێكی هونەری بەرز پێشكەش بكات.

 ئەم گۆرانییە كە خاوەن ئاوازێكی ڕەسەنی فۆلكلۆرییە و پێشتر هونەرمەندی كۆچكردوو حەسەن زیرەك چڕیویەتی، هۆنراوەكەی لەلایەن حاجی هاشم نانەوازادەوە نووسراوە.



وشە - سۆران عەزیز