بریجیت باردۆ كه به ئایكۆنى سینه‌ماى فڕه‌نسى ده‌ناسرێت، ئه‌مڕۆ له ته‌مه‌نى 91 ساڵیدا كۆچى دوایى كرد.
دامه‌زراوه‌ى بریجیت باردۆ
راى گه‌یاند، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م 28ى كانوونى یه‌كه‌م، بریجیت باردۆ ئه‌كته‌رى به‌ناوبانگى دنیا كۆچى دوایى كرد. باردۆ به جوانترین ئه‌كته‌رى سه‌ده‌ى بیسته‌م ده‌ناسرا، هه‌روه‌ها به ئایكۆنى سینه‌ماى فڕه‌نسى داده‌نرێت.
باردۆ له ساڵى 1934 له پاریس له دایك بووه، له ساڵى 1956 ناوبانگێكى جیهانى به‌ده‌ست هێنا به به‌شداربوونى له فیلمى "خودا ئافره‌تى دروست كردووه".
باردۆ زیاتر له 40 فیلم به‌شداریى كردووه، ئه‌وه‌ى جێگه‌ى سه‌رنج بێت ئه‌و ئه‌كته‌ره له 1973 وازى له كارى نواندن هێناوه، كه‌چى له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا پارێزگارى له ناوبانگه‌كه‌ى كردووه و دواى وازهێنانى له كارى هونه‌رى، رێكخراوێكى هه‌بووه بۆ به‌رگریكردن له ئاژه‌ڵان و رێكخراوهكهیش هه‌ر به ناوى خۆى ناو نراوه.