ئیسماعیل حەمەئەمین: لەمساڵدا سێ ڕۆمان و كتێبێك كە تێزی فیكری خۆمە بڵاودەكرێنەوە

:: AM:11:52:03/01/2026 ‌
ئیسماعیل حەمەئەمین نووسەر و ڕۆماننووسی دیاری كورد ڕای گەیاند: ئەمساڵ ساڵی بڵاوكردنەوەی سێ ڕۆمان و كورتە ڕۆمانێكم دەبێت، لەگەڵ كتێبێك كە تێزی فیكری خۆمە بەرانبەر دونیا.

ئیسماعیل حەمەئەمین نووسەر و ڕۆماننووسی دیاری كورد لە هەژماری تایبەتی خۆی لە فەیسبووك ڕای گەیاند، ڕۆمانی "جرجەكان - كتێبی یەكەم، جرجەكانی ئەنفال" بەمزووانە بەر دیداری خوێنەرانی دەكەوێت.

ئەوەشی گوتووە، دوای ماوەیەكی زۆر ئیشكردن لەو كتێبانە بە هیوام لە ئاست چاوەڕوانیەكانتان بم.

ئیسماعیل یەكێكە لەدەنگە رژدەكانی ئەدەب و فكری كوردیی، هاوكات چەندان كتێبی تری بڵاوكردووەتەوە، لەوانە: "كەوتنەخوارەوەی گورگێك، گۆشەگیری، گەندەڵی و قەوزەیەكی دیكەی فاشیزم". بەردەوامیش لەسەر كایە فكرییەكان قسەی خۆی هەیە.

لە درێژەی بڵاوكراوەكەیدا، ئاشكرای كردووە، یەكەم ناونیشانی ئەدەبیی ئەمساڵ كە بڵاویدەكاتەوە، بە ناونیشانی "جرجەكان - كتێبی یەكەم، جرجەكانی ئەنفال" دەبێت.



وشە - سۆران عەزیز