بوونى كارگه له كوردستان به‌ڵگه‌یه بۆ بوونى كۆمه‌ڵگه‌یه‌كى پێشكه‌وتوو
كارى كنه و پشكنینى شوێنه‌وار له هه‌رێمى كوردستان وێنه‌یه‌كى ئاشكرا كردووه، بڕواى ئه‌وه هه‌یه بۆ ژیانى شارستانی به‌ر له سێ هه‌زار ساڵ بگه‌ڕێته‌وه، توێژه‌ران كارگه‌یه‌كى بچووكى گڵسازییان دۆزیوه‌ته‌وه له شوێنێكى دێرین كه بۆ سه‌ر چاخى ئاسنین ده‌گه‌ڕێته‌وه "1200 ساڵ تا 550 ساڵ به‌ر له زایین". ئه‌و دۆزینه‌وه‌یه ئاماژه‌یه بۆ ده‌زگایه‌كى گڵسازى كه چالاكییه‌كى ساده و تاكه‌كه‌سى نییه، به‌ڵكو به‌شێكى سه‌ره‌كییه له سیستمێكى ئابوورى رێكخراو خزمه‌تى ته‌واوى شارێك یان له‌وانه‌یه ته‌واوى ناوچه‌كه‌ى ده‌وروبه‌رى بكات.
ئه‌و ده‌زگایه‌ى كه ئاشكرا كراوه، كۆمه‌ڵگه‌یه‌كى نیشته‌جێبوون كه به دینكا ناسراوه، یه‌كێكه كه به گرنگترین شوێنه‌واره‌كانى ناوچه‌ى زانگرۆس داده‌نرێت. لێكۆڵینه‌وه‌كه له ساڵى 2015 ده‌ستى پێ كردووه، به تێپه‌ڕبوونى ساڵان ئه‌و ناوچه‌یه بووه‌ته یه‌كێك له ناوچه شارستانییه كۆنه‌كانى هه‌رێمى كوردستان كه زۆرترین توێژینه‌وه‌ى له‌سه‌ر كراوه. ئه‌مه‌یش ده‌رفه‌تى به توێژه‌ران داوه كه هه‌ندێك ورده‌كاریى ورد له ژیانى رۆژانه، چالاكى ئابوورى، رێكخستنى كارى ئه‌و قۆناغه ئاشكرا بكه‌ن.
له‌وانه‌یه كارى گڵسازى یه‌كێك بێت له پاشماوه باوه‌كان له ناوچه دێرینه‌كان، زۆرجار شوێنه‌وارناسان بۆ دیاركردنى ماوه‌یه‌كى مێژوویى یان شێوازى نێشته‌جێبوون دیارى ده‌كه‌ن. به‌ڵام هه‌میشه وا سه‌یرى گڵسازى ده‌كرێت وه‌ك ته‌نیا به‌رهه‌مى كۆتایی بێت، كه‌چى له دینكا دۆزینه‌وه‌ى نوێ ده‌رفه‌تێكى ته‌واو جیاوازه، توێژه‌ران له‌وێ توانیویانه توێژینه‌وه له‌سه‌ر پرۆسه‌ى دروستكردنى به‌رهه‌مه‌كان بكه‌ن، هه‌نگاو به هه‌نگاو، له قوڕ وه‌ك ماوه‌یه‌ك خاو تا ده‌رخستنى كه‌لوپه‌له‌كان له ئاگردانه‌كه‌وه. ئه‌مه‌یش به‌گوێره‌ى توێژینه‌وه‌یه‌ك كه 23ى مانگى رابردوو له گۆڤارى Journal of Archaeological Science بڵاو كراوه‌ته‌وه.
نووسه‌رى سه‌ره‌كى توێژینه‌وه‌كه خانمێكه به ناوى سیلڤیا ئه‌میكۆن
Silvia Amicone ئه‌و ژنه مامۆستاى شوێنه‌واره له كۆلیژى ماتماتیك و زانسته سروشتییه‌كان له زانكۆى تۆبینگنى ئه‌ڵمانى. تیمى توێژینه‌وه پاشماوه‌ى كارگه‌یه‌كى گڵسازییان دۆزیوه‌ته‌وه كه بۆ 1200 تا 800 ساڵ به‌ر له زایین ده‌گه‌ڕێته‌وه، له ناوچه‌یه‌ك كه به گردى بازاڕ Gird-i Bazar ناسراوه. له كارگه‌كه دوو فڕنى "ئاگردان" دۆزراوه‌ته‌وه بۆ سووتاندنى گڵ، له‌گه‌ڵ دوو پارچه قوڕ كه به‌كار نه‌هاتوون، له‌گه‌ڵ پاشماوه‌ى دروستكردنى گڵه‌كه، چه‌ند چینێكى كه‌ڵه‌كه بوو كه به هه‌زار ساڵه بێ گۆڕانكارى له شوێنى خۆى ماوه‌ته‌وه، به‌شێوه‌یه‌ك كه ده‌رفه‌تى به تیمه‌كه داوه جارێكى تر شێوازى كاركردنى كارگه‌كه به‌كار بهێننه‌وه، وه‌ك ئه‌وه‌ى له سه‌رده‌مه دێرینه‌كه كراوه.
له وردبینیدا ده‌ركه‌وتووه وه‌ستاكان ئه‌و قوڕى خۆماڵییان به‌كار هێناوه كه له ناوچه‌كه هه‌بووه، به شێوازى جیاواز ده‌فر و پێداویستییه‌كانیان دروست كردووه، هه‌ندێكیان بۆ چێشتلێنان، هه‌ندێكى تر بۆ هه‌ڵگرتنى خواردن، به‌شێكى تریش بۆ به‌كارهێنانى رۆژانه. سه‌ره‌ڕاى جیاوازى له شێوه و قه‌باره، تیمى لێكۆڵینه‌وه تێبینیى ئه‌وه‌یان كردووه پرۆسه‌ى سووتاندن ملكه‌چى یه‌ك رێسا بووه له هه‌موو حاڵه‌ته‌كان. ئه‌میكۆن دووپاتى له‌سه‌ر ئه‌مه كردووه‌ته‌وه.
به‌گوێره‌ى لێدوانى ئه‌و توێژه‌ره ژنه ده‌ركه‌وتووه فڕنه‌كان به پله‌ى گه‌رمى 900 كاریان كردووه، پرۆسه‌ى گه‌رمكردنیش هێواش بووه، به‌ڵام ماوه‌ى سووتاندنه‌كه كورت بووه. هه‌ر به‌ڵگه‌كان ده‌ریانخستووه وه‌ستا گڵسازه‌كان له ژنگه‌یه‌ك ئاگریان كردووه‌ته‌وه كه رێگه به ئاڵوگۆڕى هه‌وا دراوه، ئه‌مه‌یش وایكردووه له تایبه‌تمه‌ندیى به‌رهه‌مه‌كانیان له یه‌كتر بچێت، هه‌رچه‌نده له شێوه جیاوازن. ئه‌و هاوبه‌شییه له شێوازى سووتاندن ئاماژه‌یه بۆ نه‌ریتێكى پیشه‌سازیى هاوبه‌ش، ته‌نیا كۆششى تاكه‌كه‌سى نه‌بووه. هه‌روه‌ها مه‌زنده ئه‌وه ده‌كرێت وه‌ستاكان له یه‌ك سیستم راهێنانیان بۆ كراوه، به یه‌ك رێساى په‌سندكراو كاریان كردووه، ئه‌مه‌یش ره‌نگدانه‌وه‌ى ئاستێكى رێكخستن و هاوئاهه‌نگى بووه له ناو كۆمه‌ڵگه‌دا.
پیشه‌ى گڵسازى ته‌نیا له‌ناو ئه‌و كارگه‌یه نه‌بووه، به‌ڵكو پشكنینى جیۆفیزیكى ئاشكراى كردووه له ناو كۆمه‌ڵگه‌ى دینكا، چه‌ندان شوێنى تر هه‌ن كه مه‌زنده ده‌كرێت كارگه‌ى هاوشێوه بن، ئه‌مه‌یش ماناى ئه‌وه‌ی پیشه‌ى گڵسازى به‌شێك بووه له پێكهاته‌ى شارستانییه‌ته‌كه و ته‌نیا چالاكییه‌كى دابڕاو نه‌بووه له ده‌ره‌وه‌ى شاره‌كه.
توێژه‌ران پێیان وایه كارگه‌كه‌ى گردى بازاڕ، سه‌نته‌رێكى سه‌ره‌كى بووه بۆ تۆڕێك كارگه‌ى گڵسازى كه به هه‌مانشێوه كاریان كردووه، خزمه‌تى دانیشتووانى شاره‌كه و ناوچه‌كه‌یان كردووه. سیستمێكى ئه‌وهاش پێویستى به به‌ڕێوه‌بردنى ده‌رماته‌كان، رێكخستنى كار، زانینى ته‌كنیكه‌كان له ناوه‌یه‌كه‌وه بۆ نه‌وه‌یه‌كى تر هه‌یه. ئه‌مه‌یش ره‌نگدانه‌وه‌ى ئاستێكى ئاڵۆزى كۆمه‌ڵایه‌تییه، پێشبینى نه‌ده‌كرا له كۆمه‌ڵگه‌ى زاگرۆس هه‌بێت له چاخى ئاسنیندا. هه‌روه‌ها ئه‌و دۆزینه‌وه‌یه وێنه‌ى باو له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگه‌كانى زاگرۆسى كۆن ده‌گۆڕێت، گوایه ساده بووه و رێكخستنى سنووردار بووه. بوونى پیشه‌یه‌كى رێكخراو كه ته‌كنیكى یه‌كگرتوو هه‌بێت، له ناو پلانێكى شارستانى، به‌ڵگه‌یه له‌وه‌ى شاره‌كان بنیاتێكى ئابوورى و كۆمه‌ڵایه‌تى پێشكه‌وتووى ئه‌وتۆیان هه‌بووه، زۆر له‌وه زیاتر بووه كه وێناى ده‌كرێت.
تیمى توێژینه‌وه هیواى ئه‌وه ده‌خوازێت له قۆناغه‌كانى داهاتوودا له كاره‌كانى كنه و پشكنین له كۆمه‌ڵگه‌ى دینكا، زیاتر له‌باره‌ى سروشتى ژیان له‌و شاره كۆنه ئاشكرا بكه‌ن. هه‌روه‌ها له‌باره‌ى رۆڵى پیشه‌كان و پسپۆڕى پیشه‌كان له پێكهێنانى كۆمه‌ڵگه‌كانى شارستانى له هه‌رێمى كوردستان به‌ر له 2500 ساڵ بزانن.