گۆرانیی "دیلان" كە ماوەیەكە بووەتە ترێنت، بەناوی هونەرمەند نازێ عەزیزی بڵاو كرایەوە، بەڵام هونەرمەند "فورات باشكال" رای گەیاند، ساڵی 1996 ئەو گۆرانییەی گوتووە.
هونەرمەند فورات باشكال رای گەیاند، ئەو گۆرانییە من ساڵی 1996 تۆمارم كردووە، هۆنراوەكەشی هی خۆمە.
ماوەیەكە گۆرانیی "دیلان" بەشێوەیەكی بەربڵاو بڵاو بووەتەوە و یەكێكە لەو گۆرانییانەی زۆرترین گوێگری هەبووە و بووەتە ترێنت.
لە كوردستانی باشوور گۆرانییەكە هونەرمەند نازێ عەزیزی گوتویەتییەوە و بەناوی ئەوە خەڵك ناسیویەتی، بەڵام دەركەوت گۆرانییەكە لە بنەڕەتدا هی هونەرمەند فورات باشكالە و لە ئەلبومی ساڵی 1996 تۆماری كردووە، ئەو هونەرمەندە وێنەی ئەلبوومەكەشی بڵاو كردووەتەوە و تراكی سێیە.