دامەزراوەكەی كەریمی عەلەكە پەیكەرێك بۆ شەهید ئەحمەد هێمن دروست دەكات

:: PM:01:58:31/01/2026 ‌
دامەزراوەی كەریمی عەلەكە بڕیاری دا پەیكەرێك بۆ شەهید ئەحمەد هێمن دروست بكات. ئەم هەنگاوە وەك ڕێزگرتنێكە بۆ گیانفیدایی و بەرخۆدانی ئەو گەنجەی شاری كەركووك.

بەپێی ڕاگەیەنراوی دامەزراوەكە، پاش تەواوبوونی كارەكانی دروستكردنی پەیكەرەكە، دەیگوازنەوە بۆ پارێزگای كەركووك. بڕیارە پەیكەرەكە لە شوێنێكی شیاوی شارەكەدا دابنرێت تا ببێتە سیمبولێكی هەمیشەیی بۆ یەكڕیزیی گەلی كورد و یادەوەریی ئەو گەنجە قارەمانە بپارێزێت.

شەهید ئەحمەد هێمن، هاووڵاتییەكی گەنجی شاری كەركووك بوو. دوای دەستپێكردنی هێرشەكانی حكوومەتی كاتیی سووریا و گرووپە چەكدارەكان بۆ سەر ڕۆژئاوای كوردستان، ئەو بۆ پشتیوانیكردن و بەرگریكردن لە خاك و نەتەوەكەی، لە كەركووكەوە ڕووی لە ڕۆژئاوا كرد و لەوێ لە بەرەكانی جەنگدا شەهید بوو.



وشە - سۆران عەزیز