هونەرمەند نوری گەرمیانی نوێترین بەرهەمی بەناوی "ئێمە كوردین" بڵاوكردەوە.
نوری گەرمیانی نوێترین بەرهەمی خۆی بەناوی "ئێمە كوردین" بڵاوكردەوە، كە بۆ یەكپارچەیی و یەكگرتویی كرد گوتویەتی و پاڵپشتی بەرخۆدان دەكات.
تێكستی گۆرانییەكە لەلایەن فەرهاد مانتك نوسراوە، هونەرمەند خۆی ئاوازەكەی داناوە، ئالان سابیر كاری ئەڕێنجمێنتی كردووە، لە دەرهێنانی دلێر دلاوەرە.
نورەدین عوسمان، ناسراو بە نوری گەرمیانی لەدایكبووی ساڵی 1969ـە، گۆرانیبێژێكی میللی كوردە كە كۆمەڵێك كلیپی هەیە، لە ساڵی 1984 بۆیەكەمینجار گۆرانییەكی بڵاوكردۆتەوە، دواتریش لە ساڵی 1989 یەكەم ئەلبومی گۆرانی بڵاوكردەوە، جگە لە گۆرانیبێژی لە چەند فیلمێكی میللی وەك ئەكتەر دەركەوتووە.