هونەرمەند بۆكان هەورامی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك لە بارەی پێشكەشكار و بەرنامە و درامای تەلەڤزیۆنەكانەوە رای گەیاند، لە مانگی ڕەمەزاندا بەرنامەت نەبێت باشترە لەوەی شتی بێ كەڵك و دووبارە و بێ سوود پێشكەش بكەیت.
بۆكان هەورامی رای گەیاند، "رۆژانە هەندێك گرتەی ناو بەرنامەكانیان دەبینم تەریق دەبمەوە، ئەو بابەت و قسانە زۆر بێ ئاستن، لەگەڵ ڕێزما هێشتا قۆناغی قسەی بازاڕی و قسەی بەردەرگایان تێنەپەڕاندووە، ئەمە جگە لە سەرقاڵكردنی خەڵك و ئیشكردن بۆ لایك و كۆمێنت، هیچ شتێكی تر نییە".
"پاشان ئاساییە مانگی ڕەمەزان بێت و بەرنامەت نەبێت، باشترە لەوەی شتی بێ كەڵك و دووبارە و بێ سوود پێشكەش بكەیت، هەرچەندە ئەم قسە شمولی دراما كاڵ و كرچەكانیش دەكات كە بە پەلە فریای ڕەمەزانی دەخەن، چی دەبێت با كاتێكی زۆرتری پێ بچێ و درامایەكی جوان بێت گلەیتان لێ ناكەین"، بۆكان هەورامی وا دەڵێت.
لە كۆتایی قسەكانیدا ئەو هونەرمەندە گوتوویەتی، "میدیای كوردی پێشكەشكارەكانی لەسەر بنەمای ناوداری و جوانی ڕووخسار هەڵدەبژێرێت، نەك ئەوەی ئەو كەسە ڕاگەیاندنی تەواو كردبێ و كەسێكی بە توانا بێت لە بوارەكەدا.