هونەرمەندی دیاری كوردستان و خەڵكی شاری سنە یەدوڵا محەمەدی، دوای ماوەیەك ململانێ لەگەڵ نەخۆشی كۆچی دوایی كرد.
ئەمڕۆ پێنجشەم 26ی شوبات، كۆمەڵگەی هونەریی سنە رای گەیاند، بەداخەوە كوردستان یەكێك لە هونەرمەندە دەنگخۆش و بەئەزموونەكانی هونەری كوردیمانی لە دەست دا.
یەدوڵا محەمەدی مامۆستایەكی خانەنشینكراو بوو، دوای ساڵانێك دابڕان لە كاری هونەری، لە گوندێكی نزیك سنە دەژیا، نەخۆش زۆری بۆ هێنابوو، دۆخی دارایشی گەلێك خراپ بوو.
یەدوڵا محەمەدی لە ساڵی 1956 لە سنە لەدایك بووە. لە تەمەنی مێرمنداڵی لە قوتابخانەوە بەهرەی دەنگخۆشییەكەی دەركەوتووە. بۆ ماوەی 20 ساڵیش بۆ فێربوونی موزیك شاگردیی هونەرمەندان حەسەن كامكار، تەرەقی بووە، لە تەمەنی هونەریی خۆیدا 78 ئاواز و گۆرانیی ناوازەی تۆمار كردووە.