گۆڤاری شانەدەر جارێكی تر كەوتەوەبەر دیدی خوێنەران، گۆڤارەكە لە بواری كەلەپوور بابەتی زۆر و گرنگی تێدایە، بڵاوبوونەوەیشی كەلێنێكی گەورە لە بوارەكە پڕ دەكاتەوە.
گۆڤاری شانەدەر گۆڤارێكی تایبەتە بەبواری شوێنەوار و كەلەپوور، تێیدا چەندان بابەتی توێژینەوەی زانستی تایبەت بە بواری شوێنەوار و كەلەپوور بەزمانی كوردی و ئینگلیزی بڵاو دەكرێتەوە.
ئەم گۆڤارە شەش مانگ جارێك لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شوێنەوار و كەلەپوور دەردەچێت.