رۆژین بەرهەمێكی نوێی بڵاو كردەوە

:: PM:04:25:11/03/2026 ‌
خانمە هونەرمەندی گۆرانیبێژ، رۆژین نوێترین بەرهەمی تایبەت بە زمانی دایك بڵاوكردەوە و دووپات لە پاراستنی زمانی كوردی دەكاتەوە.

رۆژین لە پێگە فەرمییەكانی خۆی لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بەرهەمە نوێیەكەی بەناوی "پۆتپۆری" بڵاوكردەوە، كە تایبەتە بە زمانی دایك پێشكەشی كرد.

ئەو هونەرمەندە لەم بەرهەمەیدا گرنگیی و جوانیی زمانی شیرینی دایك نیشان دەدات و دووپات لە پاراستنی زمان دەكاتەوە.

رۆژین لە ساڵی 1980 لە شاری ئەدەنە لە دایكبووە و بە رەچەڵەك خەڵكی شاری ماردینی باكوری كوردستانە، جگە لە گۆرانی و موزیك، لە بواری شانۆش خزمەتی بە ھونەری كوردی كردووە، زیاتر 25 ساڵە گۆرانی دەڵێت و تائێستە حەوت ئەلبوومی بڵاو كردووەتەوە. 




وشە - وشه‌