هانی بەشداری كۆنسێرتێكی هونەرمەندی گەورە "شڤان پەروەر" دەكات، دواتر بۆی دەنووسێت: دەنگت هەڵگری ڕۆح و مێژووی گەلەكەمانە، وەستان لە تەنیشتەوە و لەسەر شانۆ شتێكی لەبیرنەكراوە".
هانی هونەرمەندێكی دەنگخۆشی كوردە چەندان گۆرانی جوانی هەیە، لە نوێترین بڵاوكراوەیدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی ئینستاگرام چەند وێنەیەكی خۆی و هونەرمەند شڤان پەروەری داناوە.
هانی موجتەهیدی نووسیویەتی "میوانبوون لە كۆنسێرتەكەتدا شانازییەكی ڕاستەقینەیە بۆ من، دەنگت هەڵگری ڕۆح و مێژووی گەلەكەمانە، وەستان لە تەنیشتەوە و لەسەر شانۆ شتێكی لەبیرنەكراوە".
جێگەی باسە لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا، هونەرمەند شڤان پەروەر لە ئەوروپا كۆنسێرتێكی ئەنجامدا، لە كاتی كۆنسێرتەكەدا شڤان پەروەر بانگهێشتی هانی موجتەهیدی دەكات، تاوەكو لەگەڵیدا گۆرانی بڵێت و ئەویش دێتە سەر ستەیج و بەیەكەوە چەند گۆرانییەك دەڵێن.