گۆڤاری 2+2=1 بڵاو كرایەوە

:: PM:12:24:14/03/2026 ‌
یەكەم ژمارەی گۆڤاری 2+2=1 كە گۆڤارێكی سیاسی، ڕۆشنبیری و ستراتیجییە، بڵاو كرایەوە، گۆڤارەكە بە دیدگەیەكی نوێوە كار لەسەر كۆكردنەوەی تواناكانی نەتەوەی كورد و چەسپاندنی ئاشتی لەسەر بنەمای ڕێبازی بارزانی دەكات.

ئەمڕۆ شەموو 14ـی ئادار، غازی گەردی سەرنووسەری گۆڤاری (٢+٢=١) لە سەروتاری یەكەم ژمارەدا ڕای گەیاندووە، ٢+٢=١ تەنیا هاوكێشەیەكی ماتماتیكی نییە، بەڵكو دیدگەیەكی سیاسی و مێژووییە. كاتێك كورد یەكدەگرێت، دەبێتە هێزێكی بێوێنە لە خزمەت ئاشتی، كەرامەت و مافەكانی گەلاندا.

ئەم گۆڤارە وەك تاقیگەیەكی بیرۆكەكان وەسف كراوە كە ئامانجیەتی پرسی كورد وەك بابەتێكی نێودەوڵەتی و هەرێمی بخاتە ڕوو. كار دەكات بۆ تێپەڕاندنی سنووری پارت و جیاوازییە ئایدۆلۆجییەكان، گەیشتن بە ئاشتییەكی دادپەروەرانە بەبێ دەستبەرداربوون لە ناسنامە و مافە بنەڕەتییەكان، هەروەها گەیاندنی دەنگی ڕۆشنبیرانی كورد بە دامەزراوە و دیپلۆماتكارانی دنیا بە زمانێكی سەردەمییانە.




وشە - رامیار جەواد