نەزەند بەگیخانی بە سێ كتێب بەشداریی لە فێستیڤاڵی كتێبی پاریس دەكات، فێستیڤاڵێك كە لە گەورەترین بۆنە رۆشنبیرییەكانی دنیایە.
ئەم فێستیڤاڵە بە هاوكاریی نوێنەرایەتیی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ساڵانە بەشداریی دەكات، بەرهەمدارانی كورد كە بە فڕەنسی دەنووسن پاڵپشتی دەكات، بەگیخانیش خاوەنی چەندان بەرهەمی ئەدەبی و ئەكادیمییە و خەڵاتە جیهانییەكانی پێ بەخشراوەتەوە.
نەزەند بەگیخانی خەڵكی كۆیەیە و لە ساڵی 1987 وە لە فڕەنسا دەژی، خاوەنی چەند دیوانی شیعر و كتێبی ئەكادیمییە بە كوردی، ئینگلیزی و فڕەنسی.
كتێبەكانیش بریتین لە: دوێنێی سبەینێ، رەنگی خۆڵ، ژینابەندان: ژن ژیان ئازادی.
وردەكاری لەبارەكانی كتێبەكانی:
1. دوێنێی سبەینێ – چاپی نوێكراوی 2022، لەلایەن كۆمەڵگەی شاعیرانی فڕەنسا.
Le Lendemain dHier – LAmandier et Société des Poètes Français.
2. رەنگی خۆڵ – بە هاوكاری دلاوەر قەرەداغی و وەرگێڕانی شكور بایز، چاپی هارماتان 2011.
Couleur de Sable – LHarmattan.
3. ژینابەندان: ژن ژیان ئازادی – بڕوانامە و ستایشێك بۆ ژینا ئەمینی و بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی؛ بە سەرپەرشتی نەزەند بەگیخانی و نیكۆل باریێر.
Jîna-Bendan : Femme Vie Liberté – LHarmattan.