هونەرمەند پەرواز حوسێن نوێترین بەرهەمی خۆی بە ناوی "مودی عالی" بڵاو دەكاتەوە.
پەرواز حوسێن لە هەژماری فەرمیی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئینستاگرام ڕای گەیاندووە، ئەم بەرهەمە بڕیارە ڕۆژی هەینی داهاتوو كە دەكاتە 10ی نیسانی 2026 وەك سوپرایزێك بۆ هەوادارانی بڵاوی بكاتەوە.
تێكستی گۆرانییەكە لەلایەن خالید ڤەرناس نووسراوە و كەریم فەتحی ئاوازی بۆ داناوە.
هەروەها كاری دابەشكردنی مۆسیقای لەلایەن ئیسلام غەلاب بۆ ئەنجام دراوە و دەرهێنەر رۆدینا حاگوم كاری دەرهێنانی بۆ كلیپەكە كردووە.
پەرواز حوسێن كە یەكێكە لە دەنگە دیارەكانی كورد، لەم بەرهەمە نوێیەیدا بە شێواز و ستایلێكی جیاواز دەردەكەوێتەوە.