لە هەولێر هەموو چوارشەمێك فیلمێك بەخۆڕایی نمایش دەكرێت

:: AM:10:48:15/04/2026 ‌
بەڕێوەبەرایەتیی سینەمای هەولێر، چالاكییەكانی سینەما و جەماوەر دەست پێ دەكاتەوە و فیلمی "سیمای خۆڵەمێش" پێشكەش دەكرێت.

سەعات شەشی ئێوارەی ئەمڕۆ فیلمی "سیمای خۆڵەمێش" پێشكەش دەكرێت،  فیلمەكە لە نووسین و دەرهێنانی شاخەوان عەبدوڵا و لە نواندنی ناسر حەسەن، ئەنوەر شێخانی، گۆڤار ئەنوەر و محەمەد شێروانی و چەند هونەرمەندێكی ترە.

پڕۆژەی سینەما و جەماوەر، لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی سینەمای هەولێر بەڕێوە دەبرێت، لەلایەن پارێزگای هەولێرەوە پاڵپشتی دەكرێت، ئێوارانی هەموو چوارشەمێك لە یەكێك لە هۆڵەكانی سینەمای ئیمپایەر لە فامیلی مۆڵ، فیلمی كوردی و بیانی پێشكەش دەكرێت و ئامادەبووانی جەماوەر و بینەرانیش بەخۆڕاییە، ئامانجیش لێی برەوپێدانی هونەری سینەمایە لە هەولێر.





وشە - سۆران عەزیز