ماڵی شاكر سەیاب دەكرێت بە مۆزەخانە

:: PM:02:46:21/04/2026 ‌
ماڵی بەدر شاكر سەیاب شاعیری گەورەی عێراق، دەكرێت بە مۆزەخانە و ناوەندێكی ئەدەبی.

مستەفا حوسێنی بەڕێوەبەری شوێنەوارەكانی بەسرە ڕای گەیاند: بە فەرمی پڕۆژەی نۆژەنكردنەوەی ماڵی بەدر شاكر سەیاب و گۆڕینی بۆ ناوەندێكی ڕۆشنبیری و مۆزەخانە دەستی پێ كردووە. پڕۆژەكە لەلایەن یەكێتیی ئەوروپاوە بودجەی بۆ دابین دەكرێت و لەلایەن یونسكۆوە سەرپەرشتی دەكرێت.

ئەوەشی خستە ڕوو، پڕۆژەكە مۆزەخانە و هۆڵێكی پێشانگە بۆ ئەنجامدانی كۆڕی شیعری لەخۆ دەگرێت، ئامانج لێی پاراستنی میراتی سەیاب و گۆڕینیەتی بۆ شوێنێكی دیار و بەرچاوی كولتووری و شوێنەواری لە پارێزگاكەدا.

بەدر شاكر سەیاب لە ساڵی 1926دا لە گوندی جیكور لە نزیك بەسرە لە دایك بووە، یەكێك بووە لە دیارترین شاعیرانی عێراق و جیهانی عەرەبی، سەرەتا چەپ بووە و دواتر كەسێكی نەتەوەیی بووە، لە كۆتایی تەمەنیشدا نزیك بووە لە بەعسییەكانەوە، گوتارەكانی رەخنەی زۆری لە حزبی شیوعی گرتووە، كاریگەریی لەسەر نوێكردنەوەی شیعری عەرەبی هەبووە، ساڵی 1964دا لە كوێت كۆچی دوایی كردووە.



وشە - سۆران عەزیز