مەم ئارارات: شارەوانییەكانی ئیستانبوڵ و ئەنكەرە و بۆرسا رێگریی لە كۆنسێرتەكانم دەكەن

:: PM:03:10:21/04/2026 ‌
هونەرمەندی دیاری كورد مەم ئارارات رای گەیاند، شارەوانییەكانی ئیستانبوڵ، ئەنكەرە و بۆرسا كە بەدەست جەهەپەوەن و رێگریی لە كۆنسێرتەكانی دەكەن.

 مەم ئارارات لە پۆستێكی لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی ئێكس رای گەیاند،  شارەوانییەكانی ئیستانبوڵ، ئەنكەرە و بۆرسا كە بەدەست  پارتی گەلی كۆماری (جەهەپە)وەن، بۆ سازكردنی كۆنسێرت شوێنی پێ نادەن و وەڵامیشی نادەنەوە.

ئارارات سەرۆكی حزبەكەی تاك كردووە و دەڵێت، دەمەوێ بە ئاشكرا بپرسم، "گەورە شارەوانیی ئیستانبوڵی بەڕێز و بەڕێوەبەرانی بەڕێزی جەهەپە و ئۆزگور ئۆزەلی بەڕێز، ئایا ئەم سانسۆرە تەنیا لە دژی منە یان بێتاقەتییە بەرانبەر بە زمانی كوردی و هونەری كوردی؟".

 مەم ئارارات لەدایكبووی 1981 لە ناوچەی دێركی چیای مازی لە شاری مێردین لە باكوری كوردستان لە دایك بووە. خاوەنی چەندان گۆرانی و ئەلبوومە.

مەم ئێستە لە هەر چوار پارچەی كوردستان جەماوەرێكی زۆری هەیە، بەردەوام گۆرانییەكانی لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بڵاو دەكرێنەوە و كۆنسێرتەكانی هەزاران كەس ئامادە دەبن.





وشە - سۆران عەزیز